سلێمانی ... لەهەر 10 منداڵێكی نێرینه‌ چواریان ناوی محەمەدە

لەخۆشەویستی پێغەمبەردا درودی خوای لێ بێت زۆرترین منداڵی لەدایك بووی ڕەگەزی نێرینە لە حەوت مانگی ڕابردووی ساڵی 2011دا ناوی محەمەدیان لێ نراوە، لە هەر 10 منداڵێك چواریان ناویان محەمەدە.

بەپێی ئامارێك كەلەبەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی پارێزگای سلێمانیدا بۆ ژمارەی منداڵانی تازە لەدایك بووی ساڵی 2011 ئەنجام دراوە دەركەوتوە كە ناوی محەمەد لەزۆرترینی ئەو ناوانەیە كە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی لەمنداڵەكانیان دەنێن.

سەڵاحەدین خالید بابان، لێپرسراوی بەشی ئامار لەبەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی ڕایگەیاند: لەكۆی هەر 10 منداڵێكی نێرینه‌ چواریان ناویان محەمەدە، هۆكارەكەشی بۆ خۆشەویستی پێغەمبەر درودی خوای لێ بێت دەگەڕێتەوە كە گەلی كورد میللەتێكی موسڵمانە.

سەلاحەدین خالید ئاماری مانگی 7ی ئەمساڵی بەنمونە هێنایەوە كەتێیدا 1455 منداڵی ڕەگەزی نێرینە لەدایك بوون و لەو ژمارەیەش 355 منداڵیان ناویان محەمەدە.

جێگای ئاماژەیە لەماوەی 7 مانگی ڕابردوودا 21 هەزار 57 منداڵ لەدایك بوون كە 10 هەزار 629 لەڕەگەزی نێرینەن و 10 هەزار و 428 لەڕەگەزی مێنیەن.

له كوردیو