رۆژی (18/ یۆلیۆ/ 2010) روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر فه‌توای لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان بڵاوكردۆته‌وه،که له پێگه‌ی رێکخراوه‌که بڵاوکراوه‌ته‌وه، تێیدا ئه‌م فه‌توایه‌ی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان به كارێكی ئیجابی ناو دهباتو، به هه‌نگاوێكی باش ده‌زانێت.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه رێكخراوی ناوبراو پێی وایه لێژنه‌ی فه‌توا رێگه‌ی به وه‌لی ئه‌مر داوه به‌وه‌ی خه‌ته‌نه‌ی كچه‌كانیان بكه‌ن یان نا، ئه‌مه‌ش پێده‌چێت ئه‌و كه‌سه‌ی فهتوایهكهی بۆ كردوونه‌ته عه‌ره‌بی به هه‌ڵه پێی راگه‌یاندن، چونكه فه‌تواكه ئازادی ئه‌نجامدانی كاره‌كه ده‌داته ده‌ست دایك‌و باوك، به‌ڵام به مه‌رجێك زیان به كچه‌كه نه‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام كه زیانی هه‌یه، ئیدی ئازاد نین.
له كۆتاییدا نادیه خه‌لیفه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان به هه‌ڵمه‌تێكی باشی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌زانێت، ئه‌وه له كاتێكدایه، كه لیژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان هیچ په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه نییه، به‌ڵكو راسته‌وخۆ سه‌ر به مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان هه‌یه.
|