لەسالیادی یوبێلی زێرینی دامەزراندنی یەکێتی زانایاندا

نیوسەدەبەرلەئێستا وەك زەروورەتێكی قۆناغەكە بەبریاروراسپاردەی بارزانی نەمرلەبەرواری (٢١-٩-١٩٧٠)یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ھاتەدامەزراندن بۆسەرپەرشتی کردنی كاروباری ئایینی ورێکخستن وكۆكردنەوەی زانایانی ئایینی ئیسلام لەسنوری دەسەلاتی شۆرشی ئەیلوولی مەزن كەئەمەش بەیەكێ لەدەسكەوتەكانی شۆرشی ئەیلوول وبەرھەمی رێكەوتنامەی ١١ی ئادار ئەژماردەكرێت کەتەنھاچەندمانگێک بەسەررێکەوتنامەكەتێپەری بووكە ھاتەدامەزراندن .

بۆیەش تاکوئێستایەکێتی زانایان وەک یادگاریەکی بارزانی نەمربەزیندووی مایتەوە چونکە زۆربەگرنگیەوەدەیروانیە رۆل وپێگەیان ھەمیشەوەک شوورەی پۆلایین بۆبەرگریکردن لەپیرۆزییەئایینی ونەتەوەییەکان سەیری دەکردن .دامەزراندنی رێکخراوێکی ئاییینی لە بارودۆخێکی وەک ئەوکات دا گرنگی وبایەخی خۆی ھەبوو بۆ سەرپەرشتی کردنی رەوشی ئایینی ،كەجگەلەوەی دامەزراندنی یەكێتی زانایان ھەنگاوێكی گرنگ وگاریگەربووبۆیەكخستن وبەھێزكردنی رۆلی مامۆستایانی ئایینی لەشۆرش وخەباتی سیاسی وكۆمەلایەتی ورۆشنبیری دالەھەمان كاتیشدا لە قۆناخە جیاجیاکانی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان رۆل وكاریگەریی مێژووی ھەبووەلەپارێزگاری كردن لەرەسەنایەتی وبلاوكردنەوەی بیری نەتەوەیی وبەرگریكردن لەخاك ونیشتیمان ومیانرەویی وپێكەوەژیان وئاشتی كۆمەلایەتی بۆیەش ھەمیشە كارەكانیان جێگەی دەستخۆشی وستایش بووینە،

بەتایبەت نابێت ھیچ کات رۆلیان لەقۆناغی ئاوارەیی لەیادبکرێت كەھەمووكات لەسەنگەری خەبات وتێكۆشاندابوونیان ھەبووەوچەكی بەرگریان لەشان كردوەبۆپاراستنی كوردستان تالەم پێناوەشداروح وخوێنیان پێشكەش كرد.

وێرای ھاندانی پێشمەرگەوقوتابیان ولاوان بۆبەردەوامیان لەسەنگەری بەرگری كەئەوكات بەشداری مەلای كوردلەسەنگەرەكاندا لەتەك پێشمەرگەكاندا زیاترجۆش وخۆشی دروست دەكرد.

لەقۆناغی شەری داعش وبلابوونەوەی پەتای تیرۆروتۆقاندن وتوندرەویی توانیان بەئەرکی خۆیان ھەلبستن ولەروانگەی ئیسلامەوە راستیەكانیان دەخستەرووبۆئەوەی ھزروفەرھەنگی نامۆو توندرەویی تێكەل بەدینداری وخواپەرستی نەكرێت...

لەئان و ساتێکی وەک ئێستاشداکەیەکێتی زانایان یاد یوبیلی زێرینی دەكاتەوەونیوسەدەلەتەمەنی دابەرێكردوەئەرک وبەرپرسیارەتی مامۆستایانی ئایینیش قورستر دەبێ ھەول بدەن ھەمیشە ھەردوو بالی ئایین پەروەری و نیشتمان پەروەری بەیەکەوە گرێ بدەن وە تەکانی زیاتر بدەن بۆ پێگەیاندنی مامۆستایانی ئایینی بە ھەستی پاکی ئایینی و نەتەوەیی وەک بەربەستێک بۆ رێگە گرتن لەو ھەولانەی کە دەیانەوێت لە پەنای ئایینی پیرۆزی ئیسلام گەنج و لاوانی کورد لە ھەستی نەتەوەیی و نیشتیمانی دووربخەنەوەو خەلکی پێ لە خشتە ببەن چونکە ھیچ كات دینداری وخۆشەویستی نیشتیمان لەیەكدی جیاناكرێنەوەھەربۆپاراستنی ئەوئامانجە پیرۆزانە یەش یەكێتی زانایان دامەزرا