وەرز وەرزی خۆشەویستیە

سۆزو خۆشەویستی بە هیچ ناچێت بە هیچ پێوەرێک ناپێورێت، لە سەر دەربڕینی خۆشەویستی ناکرێت داوای بەڵگە و دلیل و بورهان بکەین، خۆشەوستی ڕام ناکرێت ، هیچ یاسا و ڕێسایەک بەسەر خۆشەویستیدا ناچەسپێت، عیشق جیاوازە و عیلم و ئەقڵ و ئاوەز جیاواز،  ئەوەی بە پاڵنەری خۆشەویستی دەکرێت ناکرێت بڵێین، ڕێگەپێدراوە یان ڕێگەپێدراوە نیە.

سواد بن غزية، رضي اللهُ عنه،  لە ڕۆژی (بەدر ) نوسا بە  رسولَ اللهِ صلى الله عليه وسلم، زگی موبارەکی ماچکرد ، پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم، نەیفەرموو هەڵەت کرد ناشەرعی و تاوان و گوناهت کرد ،  تەنها ئەوەندە پرسیاری فەرموو : "ما حملكَ على هذا يا سواد؟"، ئەوە بۆچی وا دەکەیت ، مەبەستت چی بوو لەم کارەت ، ئەویش بەبێ سێ و دوو فەرموی: يا رسول الله: حَضَر ما ترى، فأردت أن يكون آخر العهد بك، أن يمس جلدي جلدك، فدعا له بخير".

ئەوە دەربڕینی خۆشەویستیە لەو ساتانەدا کە نزیکی کۆچکردنی یەکجارەکیە لەم دونیا، پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم  نەک ئینکاری ناکات بەڵکو پاداشتێکی گەورەی دەکات نزای خێری بۆ دەکات، ئاخر ئەو زاتە صلى الله عليه وسلم خۆی  سەرچاوە و سیمبوڵی خۆشەویستیە،  خۆی ئەزمونی خۆشەویستی گەورەی کردووە لە خزمەتی پەروەردگاری ئەعلادا  (جل جلالە).

لەم مانگەدا عاشیقانی رسول الله صلى الله عليه وسلم بە شێوازی جۆراو جۆر  خۆڕسکانە و لە کانگای دڵەکانەوە سۆز و  خۆشەویستی بۆ پێغەمبەری ئازیز صلى الله عليه وسلم دەدەبڕن،  بابەکەس نەڵێیین بیدعەت کرد، هەڵەت کرد، گوناهو تاوانت کرد، مادام لە سنورەکانی شەرع دەرنەچن، لێگەڕێن ئەم وەرزە بکەین بە مانگی عیشق و خۆشەویستی، ئەو خۆشەویستیەی کانیاو و سەرچاوەی هەموو خۆشەویستیە پیرۆزەکانە، وەرزی  نوێکردنەوەی خۆشەویستی ڕاستەقینە بۆ ئازیز ترین و خۆشەویست ترین کەسمان بۆ پێغەمبەری سەروەر صلى الله عليه وسلم بۆ نوری چاومان بۆ ئارامی دڵمان ، خۆشەویستیەکی هەتا هەتایی هەرگیز دڵمان بە جێنەهێڵێت.