ئه‌و مامۆستا ئایینیانه‌ی تێبینی‌و سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تووند‌و تیژی خێزانی هه‌بووه، ئینجا وتاره‌كانیان له رێگای تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بوك به هاوڵاتیان ئاشنا كردوونه، ده‌بینین زۆرترین پشتیوانیان كراوه به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه.
له هه‌موو ئه‌و وتارانه‌ی له‌و باره‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه، به ده‌گمه‌ن ده‌بینی ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌یه‌ك گیرا بێت، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێیان له وتاره‌كان گرتووه، به كۆمێنت‌و سه‌رسوڕمان پشتیگری قسه‌كانی مامۆستاكانیان كردووه.
ئه‌و وتارانه‌ی ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه، كه ته‌عبیر له رای خۆیان ده‌كات، پاشان پشتگیری هاووڵاتیان به‌تایبه‌تیش گه‌نجان، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه پێویستی به هه‌مووار كردنه‌وه هه‌یه، هه‌ر بۆیه‌ش ته‌واوی ئه‌و مامۆستایانه، كه دیاره چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه به به‌رده‌وامی وتاربێژان داوا ده‌كه‌ن، ئه‌و یاسایه هه‌مواربكرێته‌وه.
|