مامۆستا مه‌لا شه‌فیع ئه‌حمه‌د كاكل كۆچی دوایی كرد

مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د شه‌فیع ئه‌حمه‌د كاكل، كه‌ مامۆستایه‌كی ئاینی شاری هه‌ولێر بوو، خاوه‌نی چه‌ندین نووسراو‌و په‌رتووك‌و هۆنراوه‌ بوو، كۆچی دوایی كرد، یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان وێڕای به‌شداریكردن له‌ پرسه‌كه‌یدا پرسه‌نامه‌یه‌كیشی ئاراسته‌ كردوه‌، تێیدا پرسه‌‌و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات‌و، له‌ خوای گه‌وره‌ش داواكارن جێگای مامۆستا به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
جێی باسه‌ ئه‌مڕۆ 3/9/2011 دووه‌م رۆژی پرسه‌كه‌ی بوو له‌ مزگه‌وتی حاجی یونس له‌ هه‌ولێر.