له‌ یه‌كێك له‌ گونده‌كانی توركیا به‌بێ هۆكارو ئاگاداری به‌رپرسان مزگه‌وتێك ده‌رووخێندرێ

عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د باغه‌مره‌یی

له‌ یه‌كێك له‌ گونده‌كانی توركیا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشووری شاری كۆسۆفۆ مزگه‌وتێكی ئه‌و شاره‌ كه‌ ته‌مه‌نی بۆ زیاتر له‌ 120 له‌مه‌وبه‌ر ده‌گڕێته‌وه‌ رووخێنرا.

دوای رووخانی مزگه‌وته‌كه‌ كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا عوسمانییه‌كان درووستیان كردووه‌و یه‌كێكیشه‌ له‌ مزگه‌وته‌ ده‌گمه‌نه‌كانی توركیا له‌رووی ته‌مه‌ن و مێژووه‌وه‌، دانیشتووانی گونده‌كه‌ ده‌نگی ناڕه‌زاییان لێبه‌رزبۆوه‌و سكاڵایان پێشكه‌ش به‌ به‌رپرسانی ناوچه‌ كرد.

له‌لای خۆیه‌وه‌ وه‌زیری رۆشنبیری توركیاو به‌رپرسانی دیكه‌ی حكومی رایانگه‌یاند كه‌ ئه‌وان هیچ ئاگاداریان به‌ هۆكاری رووخانی مزگه‌وته‌كه‌وه‌ نییه‌و هیچ بڕیارێكی سه‌باره‌ت به‌و رووخانه‌ ده‌رنه‌كردووه‌.

دانیشتووانی گونده‌كه‌ روونیان كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی هه‌ستاون به‌ رووخاندنی مزگه‌وته‌كه‌ به‌خه‌ڵكه‌كه‌یان راگه‌یاندووه‌ سه‌ر له‌نوێ مزگه‌وته‌كه‌ له‌ شوێنی ئه‌و مزگه‌وته‌ كۆنه‌ درووست ده‌كه‌نه‌وه‌.

جێی باسه‌ خه‌ڵك و دانیشتووانی گونده‌كه‌ به‌توندی ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕیووه‌ له‌ به‌رامبه‌ر رووخاندنی مزگه‌وته‌كه‌ی سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان.