قورئانی پیرۆز ئەو تاکە کتێبە خواییە نێردراوە پارێزراوەیە کەوەک گەورەترین پەرجو بۆ سەر گەورەترین پێغەمبەر"محمد"درودی خوای لەسەربێ و ئوممەتەکەی دابەزێنراوە،کە بەکەتەلۆکی مرۆڤایەتی و جوانترین یاساو گەورەترین ڕێنوێنی کارو یەکەم سەرچاوەی تەشریع دادەنرێ،خوا خۆی بەڵێنی پارێزراوی داوە ئەفەرموێت(نحن نزلنا الذكر وانا له لحـفظون) واتە: ئێمە قورئانمان دابەزاندو وەهەر خۆشمان ئەیپارێزین،بێ گومان مرۆڤ باڵی داوەتە بەرئەم ئەمانەتە گەورەیە کەخوا ئەفەرموێ پێشنیازمان بۆ ئاسمانەکان و زەوی و چیاکان کرد،کەچی مرۆڤ شانی دابەرو هەڵی گرت بێ گومان مرۆڤ نەزان و ستەمکارە(وحملها الانسان انه كان ظلوما جهولا) بۆیە هەر چەندە بەرپرسیارەتێکی ئێجگار گەوریە بەڵام لەبەرامبەریشدا گەرکاری پێ بکرێ و قەدری بزانرێ ئەجرو پاداشتێکی گەورەشە،ئەم قورئانە هێندە مەزن و بەساف و پڕ هەیبەتە خوائەفەرموێ گەر بهاتایە بەسەر چیاکانماندا دابەزاندبا خۆیان لەبەر نەرگرت و لەترسی خوا وردوو خاشاک و هەپڕون هەپڕون دەبون(لو انزلنا هذا القرآن علی جبل لرأیته خـشعا متصدعا من خشیة الله)وە گەورەترین هۆکاری هیدایەت و بەشاڕەت و مزگێنیشە بۆئیمانداران خوائەفەرموێ(ان هذا القرءان یهدی للتی هی اقوم)وەشیفاو ڕەحمەت و بەرەکەتیشە بۆیان خوا ئەفەرموێ(وننزل من القرءان ماهو شفاء ورحمة للمٶمنین ولا یزید الظـلمین الا خسارا)وە ئەفەرموێ(هدی للناس وبینات من الهدی والفرقان)یەکەم کتێبێکە کە بیست و چوار کاتژمێربێ پچڕان ئەخوێندرێتەوە،وتاکە کتێبێکە بەسەیرکردن و خوێندنەوەی پاداشتت پێدەگا،وتاکە کتێبێکە خوا لەیەکەم پەڕاوو دەسپێکا تەحدا ئەکا کە هیچ گومان و هەڵەو پەڵەیەکی تێدانیە ئەفەرمێ(الــم٭ذلك الكتاب لا ریب فیه)وەخوا دڵنیاییمان پێ ئەدا کەلای خۆی نێردراوە ئەفەرموێت(افلا یتدبرون القرءان ولو كان من عند غیر لله لوجدوا فیه اختلافا كثیرا)دەی قورئانێک بێ ئەم هەموو بەشاڕەت و هیدایەت و شیفاو ڕێنمایی و ڕەحمەت و ڕۆنکردنەوەو زانست و شتە سەرسوڕهێنەرەی تێدابێ دەی بێ گومان نەیارو ناحەزانی چاویان پێ هەڵنایێ و هەرچی لەدەستیان بێ درێغی ناکەن بۆ دوور خستنەوەی موسڵمانان لێی و لەکار خستن و لەبەر چاوو دڵ خستنی ئیمانداران. بەڵام هەر زو خوا خاتر جەمی کردن و وەبێ منەتی کردن لەوەی کەبەهیچ کڵۆجێ ناتوانن نەدەسکاری بکەن نەهەڵەیەکی لێ بگرن بۆیە لەداخان دەتۆقن،خواپێیان دەفەرموێ(قل موتوا بغیظكم ان الله علیم بذات الصدور) خوا ئەفەرموێ ختم اللە علی قلوبم وعلی سمعهم وعلی ابصـرهم غشاوة ولهم عذاب عظیم)خوا مۆری ناوە بەسەر دڵ و چاوو گوێیان وە خوا ئێشێکی بەئازاری گەورەی بۆبڕیارداون،وەدەربارەی ئەوانەی کاری پێ ناکەن پێیان ئەفەرموێ(ومن لم یحكم بما انزل الله فاولـئك هم الكافرون٭هم الظـلمون٭هم الفـسقون)ئەودڵەی بەرامبەر قورئان ڕاناچڵەکێ خوا بەبەردی وێنائەکات بەڵکو ڕەقتر لەبەرد ئەفەرموێ(ثم قست قلوبكم من بعد ذلك فهی كالحجارة او اشد قسوة)وەئەفەرموێت(افلا یتدبرون القرءان ام علی قلوب اقفالها)وەهەر کەسێ پشت لەم قورئانەبکاو یان لەبیرەخۆی باتەوەو پشت گوێی خات ژیانی پڕ لەتەنگ و چەڵەمەو ناخۆشی ئەبێ وەبەکۆرەیی حەشرە کرێت ئەفەرموێت(ومن اعرض عن ذكری فان له معیشة ضنكا ونحشره یوم القیامة اعمی)بۆیە ئێمەی ئوممەتی ئیسلام و هەڵگرانی ئەم پەیامە ئەبێ زۆر هەشیارو زرینگ بین بگەڕێینەوە سەر ڕێبازی قورئان و پشتی لێ نەکەین ئەگینا پێغەمبەری نازردارو سەروەرمان شەکواو ساکاڵامان لێ ئەکات ئەفەرموێت(وقال رسول یـرب ان قومی اتخذوا هذا القرءان مهجورا)وەلەو ڕۆژە ترسناکە ئاگاداری کردوینەتەوە کەڕۆژێک دێ ئایێتەکانی قورئان نامێنن و تەنها پەڕو بەرگەکەی دەمێنێتەوە،ئیمامی عەلیش ڕەزای خوای لەسەر بێ ئەفەرموێت ڕۆژێ دادێ ئەم قورئانە هیچی لێ نامێنێتەوە جگە له وێنەکەی(لا یبقی من الاسلام الا اسمه،ولا من القرءان الا رسمه،لۆیێ بەداخەوە ئەڵێین ئەگەر ئێستا قورئان پەڕەکانی فڕێ بدرێن بەڵام زۆر دەمێکە ڕوحی قورئانمان لەناودا نەماوەوپشت گۆێ خراوە،ڕۆژەکێ لەخزمەت مامۆستایەکی بەڕێزبوم فەرمو ئێستا جیهان زۆر برەو بایەخ بەپێشبڕکێی قورئانەدا لەڕوی ئاوازو مەقامات و تەجویدەوە،کەچی بەداخەوە لەماناو ناوەڕۆکی نزیک نابنەوەو ئیشی لەسەرناکرێ،ئیدی ئەو قورئانە سورشتی وایە لەهەر شوێنێ بێ یان هەرکەس هەڵگری بێ گەورە ئەبێ،ئەوەتە حەزرەتی جبریل بەهۆی هاوردەکردنی بوبە گەورەی فریشتەکان،حەزرەتی سەروەرمان بەم هۆیەوە بوبە گەورەی پێغەمبەران سەلامی خوایان لەسەربێ،شاری مەککەو مدینە بونە گەورەترین شارەکانی سەر ڕووی زەوی ڕەمەزان بوە گەورەترینی مانگەکان چونکە لەومانگەدا دابەزی،..قورئان هەندێ کەس گەورەئەکات هەندێکیش نزم وەکو خۆشەویستمان درودی خوای لەسەربێ ئەفەرموێ[ان الله یرفع بهذا الكتاب اقواما ویضع به الاخرین]قورئان یان بەڵگەو شەفاعەتکارە لەگەڵمان یان لەسەرو دژمان،هەر سەروەرمان ئەفەروێت[والقرءان حجة لك او علیك] بەسە بۆگەورەیی قورئان ٭کە بەخوێندنەوەی یەک پیت ۱۰خێرت بۆ بنوسرێ ٭لەڕۆژی قیامەت شەفاعەت و تکات بۆبکا ٭باشترینتان ئەوانەن کەفێرکارو فێرخوازی قورئانن ٭بەقەد لەبەر کردن و ئیش پێکردنی پلەکانت لەبەهەشت بەرز دەبنەوە ٭ئەهلی قورئان ئەهلی خواو نزیکانی ئەون ٭باشترین چاکەت دەستەکەوێ لێی ٭ئەبیە یەکێک لەوانە دروستە حەسادەتت پێ ببرێ،غیبتە ٭لە پێشترین کەسەبی بۆ پێش نوێژی و ئیمامەت تایبەتمەندیەکانی ئەم قورئانە پیرۆزە ٭کتاب الهی:وانە لتنزیل رب العالمین. ٭کتاب محفوظ:بما استحفظوا من كتاب الله. ٭كتاب معجز:فلیأتوا بحدیث مثله ان كانوا صادقین. ٭كتاب مبین میسر:ولقد یسرنا القرءان للذكر فهل من مدكر. ٭كتاب الدین كله:ماهی الا حیاتنا الدنیا نموت ونحیا وما یهلكنا الا الدهر. ٭كتاب الزمن كله:فان خفتم الا تعدلوا فواحدة. ٭كتاب الانسانیة كلها:ان هو الا ذكر للعالمین. ئەمانەش بەشێکی ترن لەتایبەتمەندیەکانی کاریگەری لەسەر دڵەکان جێ دێڵێ لەسینگەکان خەزنە دژایەتی لەگەڵ زانستە سەردەمیەکاندا نیە ڕێگەنەدراو بەبیرو ڕای خۆی تەفسیری بکات لەسەر حەوت شێواز خوێندنەوە دابەزیوە تەحەدای بێ باوەڕان دەکا کەهاوشێوەی بێنن وەبە مەبەستی ٭بیرو باوەڕی ڕاست و سەلیم ٭ڕێزگرتنی مرۆڤایەتی دابین کردنی مافەکانی ٭فەرمان کردن بەچاکەو خۆپارێزی ٭تەزکیەی نەفس و پاکڕاگرتنی ناخ ٭پەروەردەو پێگەیاندن و هاوسەنگی ژیانی خێزانی ٭دروستکردنی ئوممەتێکی میانەڕەوو خزمەتکار ٭بانگخوازی و یارمەتیدان و چاکەکاری،ڕەوانەکراوە، لۆیێ زۆر گرینگە دەستی پێوەبگرین و بیکەنە ویردی ڕۆژانەو بەهاری دڵان و شیفاو چارەسەری گرفتەکانمان، ئەوەی لەوچەند ڕۆژەی بینیمان لەهەولێری پایتەخت و شاری پێغەمبەری خواو سیمای دین و دینداری زۆر پڕئازارو جەرگبڕو ناخ هەژێن بوە،ئەوە ئەوپەڕێ زەلیلی ڕیسواو بێ دەستەڵاتی ئەگەینێ،هیوادارین لایەنی پەیوەندیدار بەتایبەتی و هەموو موسڵمانان بەگشتی بەتوندی ئیدانەی بکەن و هەڵوێستی جدی وەربگرن،وەلەهەمان کاتیش ببێتە زەنگێکی هۆشیاکردنەوەو بەخۆداهاتنەوە تاکو بتوانین جوانترو زیاترو بەهێزتر دیراسەی قورئان بکەین و دوپاتی شوێنکەوتنی و هەڵگرتنی خەسڵەتەکانی کەینەوەو،ئیدی خوا بەڵێنی داوە دینی خۆی سەر ئەخا ئەگەر بە غەیرە دینێکیش بێ،بۆیە هەمووجار وابوەکاتێ هێرشی ناڕەواو لەرزۆکانە کراوە تەسەر ئیسلام و بێ ڕێزی کراوە هەم موسڵمانان هۆشیار بونەتەوەو زیاتر پابەند بوون،وەهەمیش کەسانی دوور لەئیسلام دیراسەیان کردووەو خوا هیداتی کردونەتە نسیب. |