خۆشویستن و بوغزاندن لە پەیامی پیرۆزی ئیسلام زەروریەت و مەکانەتێکی گەورەیی هەیە چونکە ڕاستەوخۆ پەیوەستە بەبیرو باوەڕی هەڵگرانی ئەم پەیامە پیرۆزە بۆیە دەبێ بەهەند وەربگیرێ و زۆر بە هەستیاری و ژیرییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێ،پێویستە لەسەرمان بزانین کێمان خۆشەوێ وەبۆچی خۆشمان ئەوێ؟وەڕقمان لەکێ بێ و بوچی ئەبێ ڕقمان لێی بێ؟وەکێمان لەهەموو کەس و کارو شتێ خۆشتر دەوێ؟چۆن ڕێزبەندی وپلەبەندی بکەین بۆخۆشەویستی؟کێ لەپلەی یەکەمدانێین...تاد،سەرەتا ئەبێ ئەوەبزانین کەئەبێ خۆشویستنی خوامان لەسەرووی هەموو شتێکەوە بێ و خۆشویستنی ئەو بەهیچ شێوەیێ بەراود بەهیچ کەس و شتێکی تر نەکرێ وەک خۆی ئەفەرموێ(والذین ءامنوا اشد حبا لله)وەپاشان بەڕاستی ئیمانی هیچ کامێکمان تەواو نابێ تاکو پێغەمبەری خوامان لەخۆمان ماڵ ومنداڵ و دایک و باوک و هەموو شتێکی تر خۆشترنەوێ،وەک خۆشەویستمان درودی خوای لەسەربێ ئەفەرموێ"لا یٶمن احدكم حتی اكون احب الیه من ولده ووالده والناس اجمعین"وەگرینگە بزانین کە مانای الولاء والبراء چیەو چۆنە:واتە خۆشویستنی ئیمانداران و دۆستایەتی کردن و لەخەمدابونیان،وەبوغزاندن و وازهێنان لێیان و لەبەرنامەو ئاینیان بەتەواوەتی،وەخۆشویستن و ڕق لێبونمان ئەبێ بەپێوەرو میزانی شەرع بێ،نەک بەهەواو هەوەس و میزاجی خۆمان،دژایەتی بەمانای شەڕو زوڵم لێکردنیان نا بەڵکو دۆستایەتی نەکردن و وازلێهێنانیان بەتەواوەتی و تەبەڕاکردن لێیان،وەک خوای گەورە ئەفەرمووێ(قد كانت لكم اسوة حسنة في ابراهیم والذین معه اذ قالوا لقومهم انا براء منكم ومما تعبدون من دون الله كفرنا بكم وبدا بیننا وبینكم العداوة والبغضاء ابدا حتی تٶمنوا بالله وحده):واتە ڕق لێبونەکە لەسەر ئەوەیە کەئیمان ناهێنن و دژایەتی ئاشکرای خواو پێغەمبەری خواو ئیماندارانە کەن،نەک لەبە ئەوەبێ کە لەسەر شتێکی دونیای هاوڕاو هاوبیرو تێڕوانین نین،وئەبێ ڕقەکە لەدڵەوەبێ ڕێکەوتنەکەش هەر لەدڵەوەبێ نابێ ببێتە زوڵم غەدرو تەعەدداو چەوساندنەوە،بەڵکو گەر سەلام و چاکو چۆنیان کرد وەڵامیان دەدرێتەوە وەدەبێ بەجوانترین شێوە گفتوگۆیان لەگەڵ بکرێ و ئامۆژگاری بکرێن،وەک خوا ئەفەرموێت(ولا تجادلوا اهل الکتاب الا بالتی هی احسن الا الذین ظلموا منهم)لێرە مەبەست لەخاوەن کتێبەکانە،وەئەبێ ئیمانداران بزانن کەخوا یارو یاوەرو سەرخەریانە لەهەموو کات و ساتێکە بۆلای ئەوو فەرمانەکانی بگەڕێنەوە خوائەفەرموێ(ان ولی الله الذی نزل الكتاب وهو یتولی الصالحین)یان(فان تنازعتم في شیء فرده الی الله ورسوله) (ان الله یدافع عن الذین ءامنوا، وللكافرین لیس له دافع) پشتگیری و پاڵپشتی هەمان مانا ئەکەن،بەهیچ شێوەیێ ناکرێ و ڕێی تێ ناچێ تۆ بانگهێشتی ئەوەبکەی کەموسڵمانی لە بەرامبەریشا بێ باوەڕانت خۆشبوێ یان ڕقت لەئیمانداران بێ چونکە ئەمە بەڵێن و سونەتی خوایە کێت خۆشبوێ حەشرو حیسابت لەگەڵ ئەوەبێ،حەفتا ساڵ لە تەنیشت کەعبەدا بەندایەتی بکەی گەر زاڵم وکافرێکت خۆشبوێ حەشرت لەگەڵ ئەودا ئەکرێ،بۆئەوەش دەیان بگرە سەدان بەڵگەبەردەستن هەندێ لەوانە خۆشەویستمان ئەفەرموێ(المرء مع من احب)یان(الرجل علی دین خلیله فلینظر احدكم من یخالل)وەئەو فەرمایشتەی کەئەنەس بۆمان ئەگێڕێتەوە کەپیاوێ هاتە لای پێغەمبەری خوا درودی خوای لەسەربێ پێی فەرموو کەی ڕۆژی قیامەت دێ،ئەویش فەرمووی بۆ ئەم پرسیارە ئەکەی وچیت بۆی ئامادەکردووە،کابرا وتی شتێکی ئەوتۆ نا بەڵام خواو پێغەمبەری خوام زۆر خۆش ئەوێن. پێغەمبەری خواش پێی فەرموو دەی لەگەڵ خۆشەویستانت ئەبی و خۆشەویستیت بۆوان سودی زۆرت پێ ئەگەیێنن،وەهەر خۆی فەرموویەتی چێژو لەززەتی ئیمان بەم سێ شتە ئەبێ یەکێ لەم سێ شتە ئەوەیە کەخواو پێغەمبەری خوات لەتەواوی شتەکان خۆشتربوێ،وەفەرمویەتی گەر کەسێکت لەپێناو خوا خۆشویست واباشە پێی بڵێ فڵان من تۆم لەبەر خوا خۆشەوێ،وەیەکێ لەم حەوت چینانەی لەژێر سایەو سێبەری خوا حەشرەکرێن لەوکاتەی کەهیچ سایەو سێبەری تر بوونی نیە کەسێکە خۆشویستن و ڕق لێبونی تەنهاو تەنها لەبەر خواو ڕەزامەندی ئەوەو جیابونەوەشی هەر لەبەر ئەوە،وەخوا ڕێزی تایبەت لەوجۆرەکەسانە ئەنێ و پێشوازی و ڕێ و ڕەسم و شوێن و جلوبەرگی تایبەتی بۆ ئەوان ئامادەکردووە،خوا فریشتەی تایبەتی ناردە لای ئەو پیاوەی کەتەنها لەبەر خوا سەردانی هاوڕێیەکەی ئەکرد کەخواش لە بەرئەم خۆشەویستیە لێ خۆشبو وەڕەحم و سوزی بۆ داباردن و مزگێنی بەهەشتی پێدان،بۆیە لەم ڕۆژگارە دژوارەو ناهەمواروپڕ لەبەرژەوەندییەدا زۆر گرینگە برەوو بایەخ و ڕەواج بەم خۆشەویستیە بدرێتەوەو ببوژێندرێتەوە،چونکە بەڕاستی خوا ئەفەرموێ هەرچی پەیوەندی و هاوڕێیەتی و خۆشەویتسی هەیە لەڕۆژی دواییدا ئەبێتە دوژمنداری و ڕق لێک هەڵگرتن مەگەر ئەوانەبن کەبۆخواو لەبەر خوا یەکتریان خۆشویستیەو بەدەم یەکەوە بوون،ئیدی پرسیارە گرینگەکە لێرەدایەو،ڕووی دەمم ئەکەمە گەنجە ئازیزەکانم ئاخۆ خۆشویستنی لە ڕادبەدەری ئەم هەموو فڵان ئەکتەرو فڵان لاعیب و فیسار ئەستێرەو فیسار....تاد، لەپاوو پێناو چیدا؟ئاخۆ ناترسن لەوەی کاریگەری لەسەر عەقیدەو ئیمان و باوەڕ هێنان دروست بکات هۆگری و وابەستەبوون بەم حەددەیە!ئاخر زۆر ترسناکە بەتایبەتیش لەم دواییانە کەلاعیبێکی وەکو مێسی لەبەرشەلۆنە ئەڕوات ئاخر چیتان لۆ نەکرد؟لەوەئەچێ بەشێ لەگەنجەکان بڵێن خۆئێمە تەنها بۆخۆشی و کات بەسەربردن و بینینی دیمەنو چێژێکی وەرزشی ئەمەئەکەین بەڵام ئاخۆ ڕاست و تەواوە،بۆمەگەر مروڤ بۆ کات بەسەر بردن و گاڵتەو شۆخی دروستکراوە هەرخودی کات بەسەربردنەکەو ڕێزنەگرتن لە چرکەساتەکانی تەمەنت ئیشکال هەیەو لێپرسینەوەی لەسەرە،دواتر ئەمە گاڵتەنیە ئەمە مەسەلەی عەقیدەو بیرو باوەڕو ئیمانە ئاخۆ زۆرێک لەو یانەو گەمەزانانە وێنەی خاچیان لەسەر پۆشاک نیە؟مەگەر شانازییشی پێوەناکەن؟ئەی بانگهێشتی ڕەگەز پەرستی ناکەن بەئاشکرا؟ئەی زۆر جار عەورەت و شەرمگایان دەرناکەوێ؟ئەی شەڕوئاژاوە نانێنەوە؟ئەی تێکەڵاوو بەرهەڵانین ماچو مورچ ناکرێ لەناو لایەنگرانیان؟ئەی کڕین و فڕۆشتنیان پێوەناکرێ،ئەی بەئاشکرا بیرە ناخۆنەوە؟ئەی زۆرجار دەسپێکی گەمەیان بەڕەقس و دەنس و خۆبادان نیە؟ئەی گرتە ڤیدیۆی خراپیان نیە....تاد، بەمانەچی ئەڵێن و وەڵامتان چیەو چی ئەبێ،تۆبەوە وەڵامم مەدەوە بڵێی ئەی لەناو موسڵمانانیش هەمان شت نیە،دەی ئەگەر هەشبێ زۆر خراپە کاری خراپ و قێزەون بکرێ جیاوازی نیە چ موسڵمانێک بیکا چ غەیرە موسڵمانێک،سوێند بەخوا ئەوەشی کەپێت ئەڵێم لەدڵسۆزی و پێ هێشانە لەخەمی دین و ژینتم،بۆیە لێرە بەدڵسۆزانە پێت ئەڵێم و دەیان ئایەت و فەرموودەشم بەبەڵگە بۆ هێناویەتیەوە،دواتر کەبڵێی من بەدڵ خۆشم ناوێن،دەی نازانم مەگەر خۆشەویستی لای جەنابت چیەو چی ئەگەیێنێ،مەگەر هۆگربوون و خۆوێچواندن و لەخەمدابون و بۆگریان شەڕ لەسەر کردن و جنێولەسەردان و دڵ حادزکردن و تاڵبونی خەوو خواردن...تاد،ئەی خۆشەویستمان درودی خوای لەسەربێ نافەرموێت(من تشبه بقوم فهو منهم،او فلیس منی)ئەی ئەمە مەگەر خۆشەویستن نەبێ چیە،چەندین جار بوە لەبەر نەتیجەی یارییەک کەبەدڵی تۆنەبوە،نوێژی لەسەر فەوتاوە،شەڕ دروست بوە،جیابونەوەی هاوسەری دروست بوە،قومارو گرۆی گەورە گەورە کرایەو دۆڕایە،دەعمی سەیارەو بگرە کوشتن و بڕینیش ڕویداوە..ئیدی چ مایەنەکرێ ئاخر مەگەر گەنجی وانیە مردنی باوکی خۆی ئەحوبینی بەڵام شکانی قاچی لاعیبی نا خاڵ بەخاڵی ژیانی تەواوی لاعیبەکان شارەزایە بەڵام گەر لێی بپرسی ناوی جێنشینەکانی ئیسلامی لەربەرنیە،بۆیە زۆر زۆر پێویستە بەئیمان و ژیانی خۆماندا بچینەوەو حەسێبك بۆ قەبرو قیامەت و دواڕۆژی خۆمان بکەین تابەتەواوی لەکیسمان نەچوەو ناچاری گەستنی پەنجەی پەشیمانی نەبین کەهیچ سودو بەرهەمێکی نیەو نابێ. |