موفتی میسر : سه‌ركۆتی ئافره‌ت نوێژ به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌

به‌ پێی بڵاوبوونه‌وه‌ی فه‌توایه‌ك له‌ رۆژنامه‌ی (الرایه‌)ی قه‌ته‌ری، به‌ڕێز دكتۆر عه‌لی جومعه‌ گه‌وره‌ موفتی وڵاتی میسڕ رایگه‌یاندووه‌:

كه‌ دروست نیه‌ له‌كاتی نوێژكردن ئافره‌ت سه‌ری كۆت بێت، چونكه‌ نوێژه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش به‌ بیانوو ناچێت ئافره‌ت بڵێ‌: له‌ماوه‌م كه‌س نامبینێ‌‌و نوێژ به‌ سه‌ركۆتیه‌وه‌ دروسته‌.! چونكه‌ خواو مه‌لائیكه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ ده‌بینن، له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ هه‌موو زانایان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌، كه‌ ته‌نها ده‌م‌و چاوو له‌گه‌ڵ ده‌سته‌كان دروسته‌ به‌دیاره‌وه‌ بێت، باقی تری جه‌سته‌ی ئافره‌ت به‌ عه‌وره‌ت دانراوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ دروست نیه‌ له‌كاتی نوێژدا ئافره‌ت سه‌ری كۆت بێت.