رونكردنەوەیەك لەمەریوان نەقشبەندیەوە

سەرجەم رۆژنامەنووس و كەناڵەكانی راگەیاندن و خەڵكی كوردستان ئاگاداردەكەمەوە كە بەفەرمانی بەرێز وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە ئەمرۆ 25/9/2011دەرچوە من لەپۆستی بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف لابراوم و بەرێز (سەلام كەریم سیدان) راوێژكاری وەزارەت لەجێگای

من ئەركی بەرێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقافی پێسپێردراوە ،لەگەڵ پیرۆزبایی لەهاوكارم كاك حاجی سەلام ،سەرجەم رۆژنامەنووس و میدیاكانی كوردستان و دەرەوەی كوردستانیش ئاگاداردەكەمەوە كە چیتر بۆ وەرگرتنی زانیاری و هەڵوێستی وەزارەتی ئەوقاف لەدۆسیە جیاجیاكاندا پەیوەندی بەمنەوە نەكەن چونكە لەئێستاوە من فەرمانبەرێكی ئاسایم و هیچ بەرپرسیاریەتێكم لەناو وەزارەت نیە، داوای لێبوردنیش لەهەر كەمتەرخەمیەكیش دەكەم ئەگەر لەماوەی كاركردنم لەم وەزارەتەدا وەك بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف هەبوبێت.

مەریوان نەقشبەندی- 25/9/2011