مه‌لا عه‌بدولهادی ئه‌حمه‌د فه‌تحوللا : ته‌سه‌وف باشترین هۆكاره‌ بۆ چاكسازی خه‌لك

ئیمرۆ دووشه‌ممه‌ 26/9 و له‌ رۆژی كۆتایی كۆنگره‌ی جیهانی ته‌سه‌وف، و له‌دانشتنێكدا كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی دكتور عومه‌ر ئه‌حمد هاشم سه‌رۆكی پێشووی زانكۆی سه‌زهه‌ر به‌سترا، به‌رێز (ملا عبدالهادی احمد فتح الله كوردی) مامۆستای ئایینی له‌ پارێزگای سلێمانی بابه‌تێكی له‌ ژێر ناونیشانی (مفهوم التصوف و دوره فی اصلاح الناس) پێش كه‌ش كرد، له‌ بابه‌ته‌كیدا تیشكی خسته‌ سه‌ر مێژووی ته‌سه‌وف له‌ كوردستان و گرنگی ته‌سه‌وف له‌ چاكسازی كۆمه‌ڵگا و ئه‌و رۆله‌ی كه‌ ته‌ریقه‌ته‌كانی كوردستان له‌ دێرین زه‌مانه‌وه‌ بینیویانه‌ له‌ چاكسازی كۆمه‌ڵگا و پاك راگرتنی دڵا و ده‌روونی تاكی كورد ....

سلام كریم سیدان
راویژكار
به‌رپرسی راگه‌یاندنی ئایینی له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف