رۆژنامه‌ی (روز الیوسف)ی میسری له ژماره (1916)ی رۆژی (27سپتێمبه‌ری 2011) هه‌واڵێكی له‌سه‌ر لایه‌نێكی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی ته‌سه‌وف خوێندییه‌وه، له هه‌واڵه‌كه هاتووه: مه‌لا عه‌بدوڵا سه‌عید كوردی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی ته‌سه‌وف ستایشی سه‌ركرده‌ی كۆچكردوو جه‌مال عه‌بدولناسری كرد‌و گووتی: جه‌مال عه‌بدول ناسیر پشتگیریییه‌كی ته‌واوی پێشكه‌ش كرد به شۆڕشی كورد‌و دۆزه ره‌واكه‌ی‌و سه‌ركرده‌ی كۆچكردوو مه‌لا مسته‌فای بارزانی، كاتێك له سه‌ره‌تای شه‌سته‌كان عبد الناسیر زۆر برایانه پێشوازی لێكرد‌و، چه‌ند ساڵێكیش پێش ئه‌وه میسر باوه‌شی بۆ دۆزی كوردی كرد‌و، سه‌ركرده جه‌مال عبد الناسر فه‌رمانی دا به دانانی یه‌كه‌م وێستگه به زمانی كوردی، كه له قاهیر بوو له ساڵی 1975و، ئه‌وه‌ش رۆڵێكی گه‌وره‌ی ئیجابی هه‌بوو له ناساندنی دۆزی ره‌وای كورد.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه گه‌لی كورد متمانه‌ی به رۆڵی گه‌لی میسری كرد له هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رامبه‌ر دۆزه ره‌واكه‌ی، دووپاتیشی كرده‌وه، كه مێژووی هاوبه‌شی هه‌ردوو گه‌لی میسری‌و گه‌لی كورد ده‌ستی پێكردووه له‌گه‌ڵ رۆڵی سه‌ركرده‌ی كورد سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی، كه ئه‌زهه‌ری پیرۆزی برده سه‌ر پرَۆگرامێكی دروست، ئیدی به به‌رده‌وامی تاكو ئێستاكه‌ش رۆڵی ده‌گێڕێت له بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری دروستی ئیسلام‌و په‌یامی وه‌سه‌تیه‌تی هاوتا له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی په‌یامی ئاسمانی موحه‌مه‌دی له وه‌لانانی تووند‌و تیژی‌و بیری تووندڕه‌وی‌و هه‌ڵه‌ڕۆیی.
|