خوداپەرستیت گەر ژیانت نەسازێنێ لە دواڕۆژیش سودت پێ ناگەیێنێ


گومان لەوە دانیە دینداری و بەندایەتی ڕاستەقینە هەوێنی ژیان و فاکتەرێکی گەورەو گرینگی ژیانسازییە پەروەردگار دەفەرموێت: "یـٓا أیهالذین ءامنوا استجیبوا لله وللرسول إذا دعاكم لما یحییكم" واتە: مرۆڤ چەندە پابەندو وابەستەیی بەدینی خوا هەبێ بەو ئەندازەیەش خۆشنودو سەرڕاحەت و بێ کێشەیە،دەی گەر پرسیارێ بێتە ئاراوەوە بڵێین ئەی بۆ لە ئێستادا ئەو هەموو دینداری و خواپەرستیە ئەکرێ کەچی ژیانیش ئاوا ئاڵۆزو مێشک و دڵ و دەرونیشمان ئاوا پەرش و بڵاوو پەشۆکاوە،دەڵێین ڕاستە عیبادەتێکی زۆر ئەنجام ئەدرێ بەڵام عیبادەتێکی کرچ و کاڵ و بێ ڕۆح و ناوەڕۆک زیاتر لە عادەت نزیکە لەوەی لە عیبادەت بچێ،لەعیبادەتدا دوخاڵی گرینگ و سەرەکی بەمەرج گیراوە یەکیان دڵسۆزی دوەمیان پێکان و یەکانگیری لەگەڵ قورئان و سوننەتدا.
بەڵام داخی گرانم ئەو عیبادەتەی ئێستا زۆر جار هیچ کام لەو دو مەرجەی تێدانیە بۆیێش کاریگەریمان لەسەر دروست ناکات و لەهەڵسوکەوتی ڕۆژانەماندا سودی ڕەنگ ناداتەوەو بەگوێرەی پێویست سودی لێ نابینین،لەکاتێکدا زۆربەی هەرە زۆری پەرستش و واجیباتەکان بۆ ئەوەن مرۆڤ ژیانی ڕێکبخات و ببێتە کەسێکی ئارام و لێبوردەو سود بەخش و کۆمەڵایەتی هەر عیبادەتێک بوە هۆی مایەی ئێش و ئازارو ناڕەحەتی و تەفرەقە بۆ خەڵکانی تر نەکردنی باشترە لەکردنی،چونکە تەنها ئوممەتی خواپەرستی سەر ڕاست ئەتوانێ مێژووی پڕشنگدار دروست بکات و ژیان بکاتە بەهەشت ئاسا و شارستانیەتێکی پڕ لە بەختەوەری بۆ مروڤەکان فەراهەم بکەن،چونکە سروشتی عیبادەت و بەندە دڵسۆزەکانی خوا وایە لەهەر شوێنێ بن ئەبن بەمایەیی خێرو بێرو خۆشی ئاوەدانی بۆ ئەم شوێنە ئەبن بە خۆر بەبارانی ڕەحمەت بەداری بەردار بەمایەیی ژیانەوەو بوژانەوە.
هەر بۆیەش خواپەرستی لەمێژووی پڕشنگداری ئێمەدا چەق بوەو کڕۆک و ئەولەویەتی کارەکان بوە،ئەوەتە مێژووسێک نییە کە مێژووی ئێمەی خوێندبێتەوەو ئەوەی نەبینیبێت کە مێژووی ئێمە لەو خاڵەدا ئیمتیازی زۆری هەیە بەسەر زۆربەی ئەو شارستانێتییانەدا کە لە پێش یان لە پێش ئیسلامەوە هاتوون،خاڵەکەش ئەوەیە،شارستانێتی ئیسلامی ماناکانی خوداپەرستی تێکەڵ بەهەموو کایەکانی ژیان کردووە وەک چۆن ڕۆح تێکەڵ بەلەشی مرۆڤ بووە،ماناکانی خودا پەرستیش بە کورتی لە شارستانێتی ئێمەدا بریتییە لەوەی هەموو شتێک سەرچاوەکەی لە خواوەیەو ئامانجەکەشی هەر بۆ خودایە،ئەم ئوممەتی ئیسلامەیش کە چاخی زێڕینی دروستکردو مێژوویەکی پڕشنگدارو پڕ لە شانازی و سەرەوەی بۆ مرۆڤایەتی هێناکایەوە،بەخششی خوابو بۆ سەرزەوی و دیاری خوابو بۆ مرۆڤایەتی،وەکردوویەتی بە ئوممەتێکی میانەڕەوو شایەتحاڵ،وەک دەفەرموێت(وكذلك جعلناكم امة وسطا لتكنوا شهداء علی الناس ویكون الرسول علیكم شهیدا).
وەخوا بەناردنی سروشتی خۆی خەڵاتی کردوو بەرچاو ڕوونی پێ بەخشی و بەرپرسیارەتی بڵاو کردنەوەشی خستە ئەستۆ وەک ئەفەرموێت(وانزلنا الیك الذكر لتبین للناس ما نزل الیهم ولعلهم یتفكرون)وەلەلایەکی تریشەوە ئامانجی گەورەی ئەم شارستانیەتە ئەوەیە کە مرۆڤەکان خوداپەرستی بکەن و بەدڵسۆزیەوە بە شوێن ڕەزامەندی خودادا بگەڕێن و گوێڕایەڵی بکەن لەتەواوی ئەوشتانەی فەرمانی کردنی کردووە وەلەوشتانەش خۆ بەردووربگرن کە یاساغی کردوون،تاوای لێدێت بەو پەڕی قەناعەتەوە دەڵێ(ان صلاتي ونسكي محیاي ومماتي لله رب العالمین٭لاشریك له وبذلك امرت وانا اول المسلمین)کەواتە سەیرنییە کە پاڵنەری ئایینی و ئامانجە ئایینی و خوداییەکان بریتی بن لە یەکەمین فاکتەرو ئاڕاستەکەر بۆ ئەم شارستانیەتە،بەو ڕادەیەی کەخەریکە ناوی خوا لەپشت هەموو دیاردەیەکی ئەم شارستانییەتەوە بخوێنینەوە،چونکە خوای گەورە لە قوڕئانەکەیدا و لەیەکەمین ئایەت کەدایبەزاندووە بۆ پێغەمبەرەکەی فەرمانی پێئەکات بە دوو شتی سەرەکی:
یەکەمیان:خوێندنەوە،خوێندنەوەش کلیلی هەموو زانستێکەو زانستیش یەکەمین دیواری ڕاگرە بۆ هەموو شارستانێتییەک
دووهەمیان:پێویستە ئەم خوێندنەوە بەناوی خواوە بێت کە دروستکەری ئەم گەردوونەیەو بەدیهێنەری ئەم مرۆڤەیەو بەڕێزترین پەروەردەکاریشە بۆی و فێری ئەم شتانەی دەکات کە نایزانێت وەک دەفەرموێت(اقرأ باسم ربك الذی خلق٭خلق الانسان من علق٭اقرأ وربك الاكرم٭الذی علم بالقلم٭علم الانسان ما لم یعلم)
بۆیەش هەموو سورەتەکانی قورئان بە(بسم اللە الرحمن الرحیم)دەستیان پێکردووە،چونکە مرۆڤ لەوە حاڵی ئەبێ کەهەر شتێ بەناوی خوا دەست پێکرا بەرەکەتدارەبێ و وەهەر کارێکیش بەناوی خودا دەست پێنەکرێ بێبەرەکەت و دابڕاوەبێ،گەر سەرنجی قورئان بدەین ئەبینین نوح پێغەمبەریش سەلامی خوای لەسەربێ کاتێ کەشتیەکەی…