زانایان ئۆرگ: قه‌شه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی داوا ده‌كات رۆژی (11ێ سپتێمبه‌ر بكرێته رۆژی جیهانی سوتاندنی قورئان، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی تووندی ئیسلامی‌و مه‌سیحی لێكهوتهوه.
قه‌شه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی به ناوی (تیری گۆنز) شوانی كلێسای (ناوه‌ندی یه‌مامه بۆ په‌یوه‌ندی جیهانی)و، دانه‌ری كتێبی (ئیسلام له شه‌یتانه‌وه‌یه)له ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مه‌ریكا داوای له هاوه‌ڵانی كرد كاربكه‌ن بۆ رێگرتن له –وه‌ك ئه‌و ناوی بردووه- (خراپه‌ی ئیسلام)، له داواكه‌ی پێی وایه قورئان مرۆڤه‌كان ده‌باته ناو ئاگر، بۆیه پێویسته له نێو ئاگریش دابندرێت.
هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له رووپه‌ڕی فه‌یس بوك به‌شێكی تایبه‌ت كردووه بۆ رۆژی جیهانی سوتاندنی قورئان، پێشتریش له سه‌ری ساڵی عیساییو كاته‌كانی دیكه‌ش هه‌میشه هه‌ڵمه‌تی دژه ئیسلام بڵاوكره‌وه، له سهرهساڵیشدا دیواری كلێساكهی به ده‌سته‌واژه‌ی سوكایه‌تیكردن به ئیسلام داپۆشی بوو، سووریشه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به هۆیه‌ك بێت په‌یامی دژه ئیسلام بگه‌یه‌نێته شوێنكه‌وتووانی.
ئه‌م كاره كاردانه‌وه‌ی تووندی له‌سه‌ر ئاستی موسڵمانان به‌شێك له كلێساكان لێكهوتهوه، چونكه ئه‌مه تۆوی ره‌گه‌زپه‌رستی‌و رق‌و كینه پتر بڵاوده‌كاته‌وه، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندی ئه‌مه‌ریكی ئیسلامی (كیر) له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا داوا له موسڵمانانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات وه‌ڵامی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی كه‌نسیه بده‌نه‌وه، به به‌شداریكردن له هه‌ڵمه‌تی دابه‌شكردنی قورئانی پیرۆز به‌سه‌ر دراوسێ‌و به‌رپرسه حكومی‌و رۆژنامه‌نووسان به درێژایی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز.
|