دوای ئه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای مه‌ئزونی شه‌رعی پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان درایه په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته یاسا‌و ببێته به‌شێك له دادگا، رۆژی (26/9/2011) به زۆرینه‌ی ده‌نگ، كه (54) ده‌نگ بوون له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی لیستی كوردستانی‌و لیستی گۆڕان ره‌تكرایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا ته‌نها (9) كه‌س ده‌نگیان له به‌رژه‌وه‌ندی دا، ئه‌وانیش بریتی بوون له دكتۆر به‌شیر سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف‌و كاك یه‌شاری جێگری‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه ئاماده‌بووه‌كانی هه‌ر سێ لیستی ئیسلامی، ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی نیگه‌رانی زیاتر شێوازی ده‌نگدانی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان بوو، كه لێویان پڕ ببوو له قاقای پێكه‌نین‌و ئاوڕ لێكدانه‌وه، كه زیاتر له شتێكی بازاری ده‌چوو نه‌ك په‌رله‌مان، وه‌ك ئه‌وه وابوو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان كێشه‌ی ماده‌ی (140)و تۆپبارانی ئێران‌و توركیا‌و یاسای نه‌وت‌و غازیان چاره‌سه‌ر كردبێت.
ئه‌م وێنانه چه‌ند دیمه‌نێكن له‌و كاته‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان ده‌نگیان دا له دژی پڕۆژه‌كه، كه ئاوڕ لێك ده‌ده‌نه‌وه‌و پێده‌كه‌نن، به‌شی دووه‌می وێنه‌كان وێنه‌ی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ن كه ده‌نگیان بۆ پڕۆژه‌كه دا، كه له‌و كاتیش ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی دیكه پێكه‌نینیان دێـ.
له‌و كاته‌ی (9) په‌رله‌مانتاره‌كه‌ش به به‌ڵێ ده‌نگیان بۆ پڕۆژه‌كه دا، ئه‌وانه‌ی دیكه هه‌ر پێده‌كه‌نین.
|