ماوه‌یه‌كه هه‌ست ده‌كرێت لاپه‌ڕه‌كانی قورئانی پیرۆز له‌ناو كه‌ل‌و په‌لی بازرگانی به‌كارده‌هێندرێت، به‌تایبه‌تیش له نێو سندووقی میوه‌و سه‌وزه داده‌ندرێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌ل‌و په‌لانه‌ی له رێگای ئێران‌و موسڵه‌وه ده‌هێندرێنه ناو هه‌رێمی كوردستان، كه چه‌ندین جاره له نێو سندووقی سێو‌و سه‌به‌ته‌ی قه‌سپ‌و خورما دووباره ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانیه‌كی زۆری له‌لای زانایانی ئایینی‌و هاووڵاتیانی كوردستان دروست كردووه، چونكه ئه‌مه بێ حورمه‌تی‌و سوكایه‌تیكردنه به قورئانی پیرۆز‌و عه‌قیده‌و باوه‌ڕی موسڵمانان.
بۆ رێگرتن له‌م كاره یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان نووسراوێكی ئاراسته‌ی پارێزگای هه‌ولێر كردووه، به‌و هیوایه‌ی ئیجرائات بكرێت تا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا‌و بازرگانانه رابگیرێت، كه ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له موسڵ یان ئێران كار ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها داوا له بازرگان‌و هاووڵاتیان‌و كڕیار‌و فرۆشیاران ده‌كه‌ن خۆیان له‌و بازرگان‌و كۆمپانیایانه دووربگرن، كه قورئان له نێو میوه‌و كه‌ل‌و په‌لی بازرگانی داده‌نێن، وه هه‌ر شتێكی واش هه‌ست پێكرا، قورئانه‌كه به‌ڕێزه‌وه ده‌ربێنن‌و، یه‌كتریش له ناوی ئه‌و شوێنه ئاگادار بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌ك هه‌ڵوێستی خۆیانیان لێ دووربگرن.
|