كات ژمێر 9 ی سه‌ر له‌به‌یانی چوارشه‌ممه 28/9/2011 به‌رێز( ماموستا مه‌لا عه‌بدوللا مه‌لا سه‌عید ) سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له شوێنی مانه‌وه‌ی له قاهیره پێشوازی كرد له‌و قوتابیه كوردانه‌ی كه له كۆلێژه‌كانی شه‌ریعه‌و یاسا و زمانی عه‌ره‌بی زانكۆی ئه‌زهه‌ر درێژه به خوێندن ئه‌ده‌ن .
له دانیشتێكدا كه نزیكه‌ی سه‌عاتێكی خایاند به‌رێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان به‌گرنگیه‌وه باسی له رۆلی ئه‌و قوتابیه كوردانه كرد كه له زانكۆی ئه‌زهه‌ر درێژه به خوێندن ئه‌ده‌ن و به بالێوێزی كوردی وه‌سف كردن كه هه‌وڵیانداوه رۆلی جوانی كورد پێشان بده‌ن و ئاستێكی زانستی به‌رز به‌ده‌ست بهێنن.
له لای خۆیانه‌وه ئه‌و قوتابیه كوردانه وێرای خۆشحاڵیان به‌م دیداره سوپاسی ئه‌و پیشتگیره به‌رزه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد كه له‌رێگای وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئاینیه‌وه هه‌موو پشتگیریه‌كی كردوون و هه‌موو جۆره ئاسانكاریه‌كی بۆ ئه‌نجامداون و هه‌ر كێشه‌یه‌كیان هه‌بوو بێت وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێم هه‌موو توانایه‌كی به‌كار هێناوه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی، و له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌ندێ له گرفته‌كانی خۆیان باس كرد، و سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌لێنی دا كه ئه‌و كێشانه‌یان له‌گه‌ل لایه‌نی په‌یوه‌نداری میسری باس بكات و بۆیان چاره‌سه‌ر بكات .
شایه‌نی باسه هه‌ر یه‌ك له به‌رێزان عوسمان موفتی و سلام كریم راوێژكارانی وه‌زراه‌تی ئه وقاف و دكتور مادح محمد به‌رزێوه‌یی به‌شداری دیداره‌كه بوون .
سلام كریم سیدان
راوێژكاری وه‌زاره‌ت / و به‌رپرسی راگه‌یاندنی ئایینی
قاهیره 28/9/2011
|