له‌به‌رنامه‌یه‌كی رادیۆییدا: نا بۆ كچ به‌شوودانی به‌ زۆری

مه‌لا عه‌تا پێنجوێنی به‌رپرسی ده‌سته‌ی راوێژكاری یه‌كێتی زانایان به‌شداری به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆی رادیۆی نه‌ورۆزی كرد، كه‌ به‌رنامه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ به‌شوودانی به‌ زۆری كچان.

پێنجوێنی روونی كرده‌وه‌، ئیسلام له‌گه‌ڵ به‌ شوودانی به‌ زۆری نییه‌‌و، باسی له‌ رۆڵی زانایان به‌ گشتی‌و یه‌كێتی زانایان به‌تایبه‌تی كرد، كه‌ هه‌میشه‌ كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن خه‌ڵك تێبگه‌یه‌نن نابێت به‌ زۆری كچه‌كانیان به‌ شوو بده‌ن.