لقی شێخانی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ ده‌زگا حكومی‌و حیزبیه‌كانی ناوچه‌كه‌ی ده‌كات


راگه‌یاندن:
رۆژی 23/9/2011 لقی شێخانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، پێشوازی كرد له‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان به‌رپرسی لقی 20پارتی دیموكراتی كوردستان‌و، قایمقامی قه‌زای شێخان و، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی قه‌زای شێخان و، به‌ڕێوه‌به‌ری پوڵیسی قه‌زای ناوبراو.

ئه‌مه‌و له‌ دانیشتنێكدا، كه‌ نزیكه‌ی كاتژمێرێكی خایاند، وێڕای ئاراسته‌ كردنی پیرۆزباییان به‌ بۆنه‌ی یادی 41 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان، هه‌وڵ‌و كۆشش‌و كاره‌كانی رێكخراوه‌كه‌یان به‌رزنرخاند.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا، باس له‌ بارودۆخی ئه‌مرۆَی كوردستان‌و ناوچه‌كه‌ كراو، رۆڵی زانایانی ئایینی به‌گشتی له‌ خزمه‌تكردنی ئاین‌و نیشتیمان به‌رز نرخێنرا.