ئا: مه‌لا ته‌یب زیاره‌تى
میرات بریتیه له‌و ماڵ‌و مووڵكو كهلو په‌لانه‌ی له دوای مردوو جێدهمینێ، ئه‌مه‌ش به‌پێی شهرعو یاسا كه‌سه نزیكه‌كانی وهكودایكو كوڕ‌و كچ‌و خوشك‌و برای هتد... میرات له ماڵی مردووه‌كه وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانیه له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ئافره‌ت به‌ش خوراو كراوه‌و وه‌ك شه‌رع دای ناوه میراتی پێ نادرێت، ئه‌مه‌ش به كۆمه‌ڵێك بیانووی جیا جیا، یاخود ناچاری ده‌كه‌ن هه‌ر باسی وه‌رگرتنی میرات نه‌كات، یانیش به‌چ رێگایێك ئافره‌ت كه‌متر وه‌ربگرێت ئه‌و رێگایه ده‌گرنه به‌ر، ئه‌مه بووه‌ته دیارده‌یه‌ك زۆربه‌ی خێزانه‌كان په‌یڕه‌وی دهكهنو زه‌ره‌ر مه‌ندی یه‌كه‌م له‌م نێوه‌نده‌شدا چینی ئافره‌تانن.
قسه‌كردنی ئێمه، له‌و راپۆرته‌دا له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كێن ئه‌وانه‌ی ئه‌م مافانه زه‌وت ده‌كه‌ن؟ بۆچی ته‌نها ئافره‌تان زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بن؟ ئه‌ی هۆكار چی یه؟ چی بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دیارده‌یه؟ به‌شدار بوانی ئه‌م راپۆرته باسی لێوه ده‌كه‌ن.
خوشكێك:
براكه‌م سته‌می لێكردم‌و میراتی پێنه‌دام تا مردن گه‌رده‌نی ئازاد ناكه‌م
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی میرات به‌ئافره‌تان ناده‌ن (ره‌یحان مه‌ولود) ناوی خوازراوی ئافره‌تێك بوو گڵه‌یی زۆری له براكه‌ی هه‌بوو، كاتێك باوكی مردووه، براكه‌یان ده‌ستی به‌سه‌ر ماڵ‌و موڵكه‌كه‌یان داگرتووه‌و خۆیی‌و دووخوشكی تری بێبه‌ش كردوونه، له میراته‌كه، ئه‌و ده‌یگووت: له دوای وه‌فاتی باوكمان هه‌ر كه پرسه ته‌واو بوو، براكه‌م ئێمه‌ی ره‌وانه‌ی ماڵ كرده‌وه‌و، له دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م ئه‌م زه‌ویانه‌ی باوكم له‌دوای خۆی جێ هێشتبوو هه‌موویانی فرۆشت‌و هه‌ر رۆژه‌و سهیارهكو شتی گران به‌های پێ ده‌كڕی، خزمه‌كانی ئێمه‌ش داوایان لێكردبوو كه به‌شی ئێمه‌شی لێبدات، ئه‌ویش پێیانی گوتبو: تازه ئه‌وان له‌و ماڵه رۆیشتوون، مافیان به‌سه‌ر ماڵی من نیه، پێیان گووتبو: ئه‌مه شه‌رعی خودایه‌و مافی خۆیانه داوا بكه‌ن، براكه‌م گوتی: شه‌رعیش بیدات، من نایده‌م پێیان، بۆیه ئێمه هه‌رسێ خوشك به‌ڵێنمان داوه، تاقیامه‌ت گه‌رده‌نی ئازاد نه‌كه‌ین، چونكه ئێمه هه‌ر سێ خوشك كرێ چینه‌و وهزعیشمان له‌و په‌ڕی نالهباریو هه‌ژاری دایه، بۆیه ده‌پرسین؟ ئایا ئێمه‌ش له‌م دایك‌و باوكه نینه‌و له‌و ماڵه گه‌وره نه‌بووینه‌و مافی خۆمان نیه ئه‌م داوایه بكه‌ین؟ به‌ڵام پشتمان به‌خودای گه‌وره ئه‌ستوره، خودای گه‌وره كه‌سی له برسان نهكوشتووهو له دوارۆژیش له‌سه‌ر پردی سیرات رێی لێده‌گرین پشتیوان به‌خودا.
پیاوێك
وه‌كو شه‌رع میراتم به‌سه‌ر خوشكانم دابه‌ش كردووه زۆر ئاسوده‌م
كاتێك باوكم وه‌فاتی كرد، یه‌كه‌م كار كه پێی هه‌ڵسام، به‌پێی شه‌رع ماڵه‌كه‌م به‌سه‌ر خوشكه‌كانم دابه‌ش كرد، ئه‌مه قسه‌ی(حاجی زیاد) بوو، له‌و كاته‌ی باوكی وه‌فاتی كردبوو، ماڵ‌و سامانێكی زۆری له دوای خۆی جێ هێشتبوو، له درێژه‌ی قسه‌كانی حاجی زیاد ئه‌وه‌شی گوت: له‌و كاته‌ی ده‌موویست ماڵه‌كه دابه‌ش بكه‌م، خه‌ڵكانێك هه‌بوون، به‌داخه‌وه له جیاتی هانم بدهنو ده‌ست خۆشیم لێبكه‌ن، كه من به‌م كاره هه‌ڵساوم، به‌ڵكو ده‌یان ویست سارد‌و په‌شیمانم بكه‌نه‌وه‌و خوشكه‌كانم بێبه‌ش بكه‌م، من له‌سه‌ر داوای ئه‌وان به‌پێی شه‌رعی پیرۆز میراتهكهم به‌سه‌ر دابه‌ش كردن، ئه‌و به‌شدار بووه ده‌ی گوت: ئه‌و په‌نجه‌ی شه‌رع ده‌ی بڕێت ئازاری نیه، ئێستا هه‌ست ده‌كه‌م زۆر ئاسوده‌م، هه‌ركارێكیش ده‌ستی بۆ ده‌به‌م تێیدا سه‌ر ده‌كه‌وم، خودای گه‌وره به‌ره‌كه‌تی به‌سه‌ر داباراندم، كه بێگومان ئه‌م به‌ره‌كه‌ته له‌م كاره ده‌زانم، كه پێی هه‌ڵستام، چونكه به‌رده‌وام دوعا‌و نزای به‌خێرم بۆ ده‌كه‌ن، بۆیه روو ده‌كه‌مه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه میراتگرنو میراتیان بۆ به‌جێ ماوه، با مه‌ترسیی كه‌م بوونی ماڵه‌كه‌یان نه‌بێت به‌دابه‌ش كردن، به‌ڵكو خودای گه‌وره ماڵه‌كه زیاد دهكاتنو به‌خته‌وه‌ریان ده‌كاتن به‌م كاره.
ئافره‌تێك:
باوكم هه‌ر زوو ده‌یگوت میرات به‌و كچه نادم مێردی كردبێ
كه‌سانێك هه‌ن، وا تیده‌گه‌ن، ماڵ‌و پاره‌و سهروهتو سامان، هه‌موو شتێكه‌و مرۆڤ پێی به‌خته‌وه‌رو دڵخۆش ده‌بێت، به‌ڵام زۆر جاران نه‌ك به‌خته‌وه‌ر به‌ڵكو ده‌بێته مایه‌ی تێك چوونی شیرازه‌ی خێزان‌و پچراندنیانو نه‌مانی خۆشه‌ویستی، له به‌ینیاندا، ئه‌مه قسه‌ی كچێك بو خۆی به (رازاو) ناساند، كه باسی له‌ژیانی خۆی دهكردو ده‌ی گوت: من له خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند دهژیمو تا بلێی سهروهتو سامانمان زۆره، به‌ڵام كه‌ڵكی چیه، من ته‌مه‌نم گه‌یشتووته سی‌و چوار ساڵ، تا ئیستا شووم نه‌كردووه، چه‌ندین جاریش خه‌ڵكی دیندارو خواناس هاتوونه‌ته خواز بێنیم، به‌ڵام له ماڵه‌وه باوكم رێگریم لێده‌كات، چونكه باوكم ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر تۆ به‌شوو بده‌م، ده‌بێت زاواش به‌خێو بكه‌م، كه مردیشم له‌و ماڵه ده‌بێته هاوبه‌ش، چۆن ده‌بێت من به‌و ماڵه هیلاك ببم‌و كه‌سێكیش له‌ولا بێت‌و ماڵم ببات، به بیانووی ئه‌وه‌ی زاوامه، بۆیه تا كه‌سێكی یه‌كجار ده‌وڵه‌مه‌ندو خۆش گوزه‌ران نه‌یه‌ته داخوازیت، ئاماده‌نیم بهشووت بده‌م.
فه‌رمانبه‌رێك:
غه‌درم له‌خوشكان كرد میراتم پێ نه‌دان بۆیه هه‌ر ئیشێكی ده‌ستی بۆ ده‌به‌م تێیدا سه‌ركه‌وتوو نابم
فه‌رمانبه‌رێك كه نه‌یویست ناوی بهینین، گوتی: میراتم به دایك‌و خوشكانم نه‌دا، زیانێكی زۆرم پێگه‌یشت، هه‌ست ده‌كه‌م هه‌ر ئیشه‌كی ده‌ستی بۆ ده‌به‌م سه‌ركه‌وتو نابم، بۆیه من ئه‌م زیانه بۆ ئه‌مه ده‌گێڕمه‌وه كه غه‌درێكی یه‌كجار زۆرم له خوشكان كردووه، به‌وه‌ی میراتم پێ نهدانو بێ به‌شم كردن، بۆیه ئامۆژگاری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م، با دایك‌و خوشكی خۆیان له‌میرات بێبه‌ش نه‌كه‌ن، ئه‌گینا سوود له‌م ماله وه‌رناگرن.
مامۆستایه‌ك:
چونكه میراتم وه‌ر گرت ماڵی باوكم حاشایان لێكردم
خاتوو (گوڵاڵه) ناوی ئافرتێكی خوازراو بوو كه مامۆستای قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییشه، باسی له‌وه ده‌كرد، كه چۆن میراتی له‌ماڵی باوكی وه‌رگرت، گوتی: له‌و كاته‌ی شوم بهپیاوهكهم كرد وه‌زعمان زۆر باش بوو، دواتر هه‌ژاری رووی تێ كردین‌و وه‌زعمان به‌ره‌و خراپی رۆیشت، براكه‌شم ئه‌و كات خانوو و زهویو هه‌موو شتێكی باوكمی فرۆشت، كه له‌دوای جێ مابوو، منیش له‌ناچاری داوام لێ كرد كه‌مێك یارمه‌تیم بدات، هه‌ر هیچ نه‌بێت میراتهكهم پێ بداتن، ئه‌وه بوو تا بڵیی قسه‌ی نارێكی پێ گوتمو كه‌مێك پاره‌ی بۆ ره‌وانه كردم‌و دواتریش حاشایان لێ كردم‌و گوتیان: تا ژیانت ماوه نه‌یته‌وه به‌ر ئه‌م ده‌رگایه.
كچه قوتابیێك:
به‌خشینی میرات به‌ئافره‌تان له‌ئیسلامدا خۆی له‌خۆیدا رێزێكه بۆئافره‌تان چونكه پێش ئیسلام خۆیان میرات بووینه
ئه‌گه‌ر ئافره‌تان به‌وردی سه‌یری بابه‌تی میرات بكه‌ن، ده‌بینن میرات بۆ ئافره‌تان كه خودای گه‌وره له‌قورئان به‌تێرو ته‌سه‌لی باسی لێوه كردووه، خۆی له‌خۆی دا رێزێكه بۆ ئافره‌تان، ئه‌مه قسه‌ی (ناسكه محه‌مه‌د) قوتابی كۆلیژی یاسای ئێواران بوو، هه‌روه‌ك له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌و قوتابیه ده‌ی گوت: هه‌موومان ده‌زانین، پێشی ئیسلام ئه‌وه‌ی رێزی نه‌بوو له نێو كۆمه‌ڵگه ئافره‌ت بوو، به‌شێوه‌یێكی وا ته‌نانه‌ت وه‌كو كاڵا‌و شت‌و مه‌ك سه‌یری ده‌كرا، جاری وا بووه، پیاوه‌كه‌ی كه ده‌مرد، ژنه‌كه‌یان وه‌كو میرات به‌سه‌ر یه‌كێكی تر دابه‌ش ده‌كرد، به‌ڵام كه ئاینی پیرۆزی ئیسلام هات، ئافره‌تان رێزیان بۆ گه‌رایه‌وه‌و به‌مافه‌كانی خۆیان شاد بوونه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌و مافانه‌ی پێیان به‌ڕه‌وا نه‌ده‌زانین، وه‌كو ماره‌یی، نه‌فه‌قه، رێز، هتد... به‌تایبه‌تیش میرات، بۆیه من وه‌كو ئافره‌تێك كه ده‌بینم ئیسلام ئه‌م مافه‌ی به ئێمه داوه، پێم وایه خۆی له‌خۆیدا رێزێكه بۆ ئێمه‌ی ئافره‌تان ئه‌گه‌ر ده‌ركی پێ بكه‌ین‌و بیزانین.
ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی باڵای فه‌توا:
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی دێنه لامان زۆربه‌یان كێشه‌ی میراتیان هه‌یه كه پێیان نادرێت
هه‌ر له‌میانه‌ی راپۆرته‌كه‌ماندا، سه‌ردانی لێژنه‌ی باڵای فه‌توا كوردستان‌مان كرد، له‌و باره‌وه مامۆستا مه‌لا (محه‌مه‌د ئینهیی) ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای فه‌توا پێی راگهیاندینو گوتی: ئێمه وه‌كو لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان، هه‌رده‌م له خزمه‌ت هاووڵاتیانی خۆمان داینه، هه‌ر گیر‌و گرفتێكیان هه‌بێت كه به شه‌رع چاره سه‌ری بكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه جاری واهه‌یه خه‌ڵكانێكمان هه‌ن، خۆشیان پێ موسڵمانه، كه‌چی به‌شه‌رع گرفتی خۆیان چاره سه‌ر ناكه‌ن، كه بێگومان ئه‌م شه‌رعه پیرۆزه، ده‌رمانی هه‌موو ده‌ردێكه، یه‌كێك له‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی زۆر دێته لامان ئه‌و ئافره‌تانن، كه كاتێك باوكێك یان كه‌سێكیان ده‌مرێت، مافی شه‌رعی خۆیتی كه به‌شه میرات وه‌ربگرێت، چونكه ئه‌وه خودا بۆی داناوه، كه‌چی بێبه‌شیان ده‌كه‌ن، بێگومان ئه‌مه یه‌كێكه له‌تاوانه گه‌وره‌كان به‌رامبه‌ر به‌ئافره‌تان، چونكه ده‌قی قورئان داوامان لێده‌كات، كاتێك ئافره‌تانیش دێنه لای ئێمه، پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن؟ له ولامدا دهڵێَین: ئه‌مه به‌شی تۆیه، زۆر جاران به‌دوای ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌نێرین، كه مانیعهو میراته‌كه نادات، ئامۆژگاری ده‌كه‌ین‌و پێی ده‌ڵێین: ئه‌مانیش مافی خۆیتیان داوای میرات بكه‌ن له ئێوه، جاری واهه‌یه كه بۆمان روون كرده‌وه، كه‌سه‌كه به‌شی ئافره‌تان ده‌دات، كه‌سی تریش هه‌یه ئه‌و حه‌قه هه‌ر بۆ ئافره‌ت نازانێت‌و واده‌زانی پێ له‌جه‌رگی خۆی ده‌نێت. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌ش بێت ته‌نها ئامۆژگاریه.
چه‌ند كارمه‌ندێك:
هه‌رچی ئافره‌ته حه‌ز ده‌كات میرات وه‌ربگرێت به‌ڵام ناچاری ده‌كه‌ن شه‌رم بكات‌و وه‌ری نه‌گریت
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه میرات وهرناگرنو به‌براو كه‌سه نزیكه‌كان ده‌ده‌ن، دوو ئافره‌ت كه خۆیان به (به‌هار ههولێریو پایزخۆشناو) ناساند له‌و باره‌وه گوتیان: جاری وایه ئافره‌ت كه ماره ده‌كرێت، له شه‌رمان به شێك له پاره‌و ماره‌یی خۆی ده‌به‌خشیته براكه‌ی، له به‌ر ئه‌وه‌ی له ماڵه‌وه داوای دیاری‌و پاره‌ی لێده‌كه‌ن.
میرات گرێك:
ئه‌و په‌نجه‌ی شه‌رع بیبڕێت ئازاری نیه
یان كاتێك باوكی ده‌مرێت، پرسه خهسوانهكی پێدهكهنو پێی ده‌ڵێن: فلان ئه‌توو میرات وه‌ر ده‌گری؟ ئه‌گه‌ر وه‌ری ده‌گری با میراته‌كه‌ت بده‌ینێ؟ وه‌ك ئه‌وه‌ی خێری پێ بكه‌ن، ئه‌ویش له شه‌رمان ده‌ڵێت: من میرات وه‌ر ناگرمو با بۆ براكه‌م بێت، چی بكات، خۆ ناهه‌ق نیه چونكه ئه‌گه‌ر میرات وه‌ربگرێت، ئه‌وكات حه‌یای دهبهنو پێی ده‌ڵێن: تازه باوكت مردووه‌و داوای میرات ده‌كه‌ی، به‌ڵام له دڵه‌وه زۆری پێ خۆشه وه‌ری بگرێت، زۆربه‌ی ئافره‌ته حه‌ز ده‌كات وه‌ری بگرێت‌و سود مه‌ندبێت، مافی خۆیتیو خودا بۆی داناوه، به‌ڵام ناچاری ده‌كه‌ن ئه‌و ئافره‌ته بڵێت: وه‌ری ناگرم، سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ش كه ئه‌م كاره دهكهنو سته‌م له‌ئافره‌ت ده‌كه‌ن، ئه‌و دوو ئافره‌ته گوتیان: ئێمه پێمان وایه ئه‌وه‌ی میرات به‌ئافره‌تان نادات ئه‌وكه‌سانه‌ن كه مولته‌زیمی ئاینی ئیسلام نین، ئه‌گه‌ر دینیان هه‌بێت، هه‌رگیز ئافره‌ت بێبه‌ش ناكه‌ن له‌میراتدا، به‌داخه‌وه ئه‌م ئایینه جوانه‌مان هه‌یه به‌ڵام وه‌كو پێویست په‌یڕه‌وی ناكه‌ین، به‌تایبه‌ت كاتێك لایه‌نی مادده دێته ناو كه‌سانێكمان هه‌نه خۆیان له‌گێلی دهدهنو ئه‌م ئایینه پشت گوێ ده‌خه‌ن، به‌تایبه‌ت تریش ئه‌گه‌ر له پرسێك ئافره‌ت تێیدا سود مه‌ند بیت.
مامۆستایێكی ئایینی:
بێبه‌ش كردنی ئافره‌تان له‌میراتدا یه‌كێكه له‌تاوانه گه‌وره‌كان
ماف ناسێك:
به‌پێی یاسا ئافره‌ت به‌شی میراتی هه‌یه
هه‌روه‌ها مافناس زانا رۆستایی له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: ئافره‌ت وه‌ك چۆن له ئیسلامدا مافی ته‌واوی خۆی هه‌یه له وه‌رگرتنی میرات، به‌هه‌مان شێوه به پێی یاساش مافی خۆی هه‌یه وه‌ری بگرێت، چونكه چه‌ندین ده‌قی یاسایی هه‌یه، كه ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئافره‌ت مافی وه‌رگرتنی میراتی هه‌یه، هه‌ر ئافره‌تێكیش ئه‌گه‌ر مه‌حروم‌و بێ به‌ش كرا له میرات، ئه‌وه بۆی هه‌یه له دادگا داوای یاسایی له‌سه‌ر كه‌سه‌كه تۆمار بكات‌و داوای مافی خۆی بكات.
داكۆكی كارێك له‌مافی ئافره‌تان:
كۆمه‌ڵگه به‌ر پرسیاره له بێبه‌ش كردنی ئافره‌ت له‌میراتدا
هه‌ر له میانه‌ی راپۆرته‌كه‌ماندا سه‌ردانی (سه‌نته‌ری خاتو زین بۆ پرسی ئافره‌تی كورد)مان كرد له‌و باره‌وه به‌رێز به‌ناز مسته‌فا به‌رێوه‌به‌ری رادیۆی زین بۆ گۆڤاره‌كه‌مان هاته ئاخاوتن‌و گوتی: یه‌كێ له دیارده ناشیرنه‌كانی كۆمه‌لگه بێ به‌ش كردنی ئافره‌ته له میرات، بێگومان ئه‌مه‌ش جورێكه له توند‌و تیژی به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان، هیوام وایه هه‌وڵبدرێت ئه‌و دیارده نه‌مێنێت، ئێمه وه‌ك رێكخراو كارمان له‌پێناو ئه‌و دیارده‌یه كردووه‌و له رێی راگیاندنهوه چاره‌سه‌ره‌كانمان دیاری كردووه، هه‌روه‌ك ئیسلام‌و یاسا ئه‌و مافه‌ی داوه به‌ڵام كۆمه‌ڵگه له نه‌دانی میرات به‌رپرسه، كه پێویسته كۆمه‌ڵگه وشیار بێته‌وه‌و چیتر ئافره‌ت نه‌چه‌وسێنێته‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند رێگه‌یه‌ك بگرینه به‌ر له‌وانه:
یه‌كه‌م: پێویسته مامۆستایانی ئایینی باشتر باسی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكهنو خه‌ڵك هۆشیار بكه‌نه‌وه له‌مه‌ڕ ئه‌و پرسه‌و دیاركردنی به‌شه میراتی ئافره‌ت به پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام‌و له‌گه‌ڵ دیاركردنی ئه‌و سزایانه‌ی بۆ ئه‌وانه دانراوه كه میرات ناده‌ن.
دووه‌م: راگه‌یاندنه‌كان پێویسته كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكهنو هۆشیاری پتر له مه‌ڕ میراتی ئافره‌تان بڵاو بكه‌نه‌وه.
سێیه‌م: ئه‌و ده‌قانه‌ی تایبه‌ت به میرات له یاساكاندا هه‌ن ته‌فعیل بكرێن.
چواره‌م: خێزانی كورد مادام پابه‌نده به ئیسلام‌و یاساوه، ده‌بێ له‌و خاڵه‌ش به‌هه‌مان شێوه پابه‌ند بێت‌و ئافره‌ت له میرات بێ به‌ش نه‌كات.
|