راگه‌یاندنی لقی هه‌ولیر: مه‌عروف مه‌لاعه‌ولا روستایی
سه‌ر له ئێواره‌ی 1/10/2011 به‌سه‌رپه‌رشتی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و، به ئاماده بوونی شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا مه‌عروف روستایی ئه‌ندام لقی هه‌ولێر یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا ره‌ئوف به‌رپرسی ناوچه‌ی بنه‌سڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان‌و، كاك ئاواره به‌رپرسی ناوچه‌ی تارینی پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌راسمێكی ڕێز لێنان بۆ مامۆستایانی ئاینی شارۆچكه‌ی كه‌سنه‌زان‌و، ده‌وروبه‌ری له لایه‌ن رێكخراوی زانایانی كه‌سنه‌زان له مزگه‌وتی مه‌لا صالح له كه‌سنه‌زان ساز كرا.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه رازاندرایه‌وه به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز، پاشان وته‌ی به‌خێرهاتن له لایه‌ن به‌رێز مامۆستا مه‌لا عبدالعزیز مه‌نتك به‌رپرسی رێكخراوی زانایان خوێندرایه‌وه، دواتر وتارێك له لایه‌ن به‌رێز شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان خوێندرایه‌وه، كه تیایدا باسی گرنگی رۆڵی زانایان‌و، دڵسۆزی‌و خزمه‌ت گه‌یاندنی به‌رچاوی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بۆ زانایان خسته روو، هه‌روها تیشكی خسته سه‌ر پڕۆژه یاسایی ڕێگه‌پێدراوی شه‌رعی‌و، ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ له لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان‌و، داوای له مامۆستایانی ئاینی كرد كه دان به‌خۆیاندا بگرن‌و هیچ هه‌ڵچونێك نه‌نوێنن له وتاره‌كانیاندا سه‌باره‌ت به ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه .
هه‌روها ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه وه‌كو یه‌كێتی زانایان كۆڵ نادین له هه‌رشتێك كه خزمه‌ت بگه‌ینێت به زانایانی ئاینی‌و میله‌تی كورد، وه‌خۆمان به داكۆكی كاری مافی زانایانی ئاینی ده‌زانین، له كۆتاییدا به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كیتی زانایانی یانی ئیسلامی كوردستان ده‌ست خۆشی له رێكخراوی زانایانی كه‌سنه‌زان كرد بۆ ئه‌م كاره جوانه‌و، به‌رده‌وام بونیان له خزمه‌ت كردنی زانایانی ئاینی .
له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌شدا دیاری به‌خشرا به مامۆستایانی ئاینی ده‌ڤه‌ره‌كه .
|