ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ
ڕۆژی شه‌ممه 3/10/2011، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی فرا‌واندا له باره‌گای لقی چه‌مچه‌ماڵ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی سنوری نا‌وچه‌ی چه‌مچه‌ماڵ كۆبونه‌وه ئه‌نجام درا، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا مه‌لا ئاراس أفندی به‌رپرسی نا‌وچه به‌خێرهاتنی كردن و ئامانجی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ڕ‌ونكرده‌وه كه له‌سه‌ر دا‌وای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی بوه، پاشان مامۆستا شێخ وهاب لێپرسرا‌وی لق به د‌و‌ور و درێژی باسی بار‌ودۆخی زانایانی كوردستانی بۆ ئاماده‌بوان كرد و سه‌رجه‌م ڕێنماییه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی شیكرده‌وه كه تایبه‌ت بو‌ون به وتاری هه‌ینی و دا‌واشی كرد له زانایان كه ڕێكخستنه‌كانی زانایان به‌هێز بكه‌ن و نزیك بن له‌یه‌كه‌وه و ها‌وكاری یه‌كێتی زانایان بن بۆ باشتركردنی بار‌ودۆخی زانایان .
د‌واتر كۆبونه‌وه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند كرا به تێبینی و سه‌رنج و پێشنیازه‌كانی زانایان .
هه‌ر‌وه‌ها سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 6/10/2011 له باره‌گای نا‌وچه‌ی به‌رده‌قاره‌مانی یه‌كێتی زانایان له مزگه‌وتی (صلاح ا‌لدین) له ناحیه‌ی ته‌كیه كۆبونه‌وه‌ی فرا‌وانی نا‌وچه‌ی به‌رده‌قاره‌مانی یه‌كێتی زانایان ئه‌نجام درا به ئاماده‌بونی لێپرسرا‌وی لق و چه‌ند كارگێر لقێك و به‌رپرسی نا‌وچه‌ی ته‌كیه و زۆربه‌ی ئه‌ندامانی نا‌وچه و كۆبونه‌وه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه ده‌ستی پێكرد :-
یه‌كه‌م : خوێندنه‌وه‌ی قورئان له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا (كاكه جوان)
د‌و‌وه‌م : پاڕانه‌وه له‌لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا (حمزه خلیفه)
سێیه‌م : خوێندنه‌وه‌ی ئاراسته‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له‌لایه‌ن مامۆستا (وهاب مولود حمه) لێپرسرا‌وی نا‌وچه‌ی به‌رده‌قاره‌مان .
چواره‌م : لێپرسرا‌وی لق مامۆستا (شێخ وهاب سه‌نگا‌وی) چه‌ند ڕێنماییه‌كی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی شیكرده‌وه و تیشكی خسته سه‌ر كار‌وچالاكییه‌كانی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان و مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له پاش كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كگرتنه‌وه .
له‌پاشان چه‌ند پرس و بابه‌تێك كه تایبه‌ت بو‌و به زانایانی سنوری نا‌وچه‌كه گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا و پاشتر بۆ خوانی نیوه‌ڕۆ زانایانی ئاماده‌بو‌وی كۆبونه‌وه‌كه میوانی لقی چه‌مچه‌ماڵ بو‌ون .
هه‌ر‌وه‌ها سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه 8/10/2011 له باره‌گای لقی چه‌مچه‌ماڵ و به ئاماده‌بو‌ونی لێپرسرا‌وی لق و چه‌ند كارگێڕ لقێك و به‌رپرسی نا‌وچه‌ی شۆڕش و زۆربه‌ی ئه‌ندامانی نا‌وچه‌ی شۆڕش كۆبونه‌وه‌ی فرا‌وانی زانایان ئه‌نجام درا به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه :
یه‌كه‌م : قورئان خوێندن له‌لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا تحسین .
د‌و‌وه‌م : پاڕانه‌وه له‌لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا أسعد خاڵۆبازیانی .
سێیه‌م : خوێندنه‌وه‌ی ئاراسته‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا حسن زه‌نانی لێپرسرا‌وی نا‌وچه .
چواره‌م : لێپرسرا‌وی لق وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد كه تێیدا چالاكییه‌كان و كاره‌كانی یه‌كێتی زانایانی ڕ‌ونكرده‌وه و دا‌وای كرد له زانایانی ئاماده‌بو‌و كه یه‌كێتی زانایان به‌هێز بكه‌ن و به هه‌ڵوێست بن.
پێنجه‌م : زانایانی ئاماده‌بو‌وی كۆبونه‌وه‌كه چه‌ند دا‌واكارییه‌كیان هه‌بو‌و له‌وانه (دابینكردنی زه‌وی، ناسنامه‌ی زانایان در‌وست نه‌كرێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌رجیان تێدا نییه، ده‌رماڵه‌ی ئیمام خطیب چاك بكرێت، هه‌وڵ بدرێت ئیمام خگیب بۆ مزگه‌وتی گونده‌كان دابین بكرێت .
شه‌شه‌م : بڕیار درا كه چه‌ند نوسرا‌وێك ئاراسته‌ی ئه‌وقاف و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكرێت بۆ ئه‌و دا‌واكاریانه‌ی كه زانایان كردیان
حه‌وته‌م : بۆ نانی نیوه‌ڕۆ مامۆستایانی ئایینی له باره‌گای لق نانیان خوارد .
|