لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی: باوه‌ڕ هه‌بوون شیفایه‌ بۆ شپرزه‌یی

لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی تازه‌ی ئه‌مریكی ده‌ریخستووه‌ كه‌ باوه‌ڕ بوون به‌ خوا، واتا ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ریان به‌ خوا هه‌یه‌، كاتێك نه‌خۆش ده‌كه‌ون به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا چاك ده‌بنه‌وه‌‌و چاره‌سه‌ركردنیان زۆر ئاسان ده‌بێت، كاریگه‌ری دا‌وو ده‌رمان له‌سه‌ریان به‌ ڕێژه‌ی 75% زیاتر ده‌بێت، كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان ئاسانتر ده‌بێت.

لێكۆلینه‌وه‌كه‌ كه‌ ئه‌كادیمیای زانكۆی ڕوشی ئه‌مریكی پێی هه‌ڵساوه‌ ده‌ڵێت:پزیشكه‌كانی ئه‌مریكی هه‌ندێ كاری ئاینی بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێ له‌ نه‌خۆشیه‌كان به‌كارده‌هێنن، به‌تایبه‌ت ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی به‌ده‌ست قه‌له‌ق و شپرزه‌یه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

هه‌روه‌ها باوه‌ڕی بوون به‌ خوا یارمه‌تی خێرا چاره‌سه‌ركردنی قه‌له‌ق‌و پاله‌په‌ستۆی ده‌روونی ده‌دات.

شایانی باسه‌ لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی پێشووتر كه‌ زانكۆی تۆرنتوی كه‌نه‌دی ساڵی ڕابردوو ئاشكرای كردبوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌ دابوو كه‌ باوه‌ری بوون به‌ خوا یارمه‌تی كه‌م كردنه‌وه‌ی مه‌ترسی تووشبوون به‌م نه‌خۆشیانه‌ ده‌دات..