لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كیتی زانایان دۆلی هیران به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌:

رۆژی سێ‌ شه‌ممه‌ 11_10_2011 شاندیكی باڵای لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كیتی زانایان كه‌ پیكهاتبوو له‌ به‌ریزان م. (ته‌حسین خۆشناو)به‌رپرسی لق و كارگیڕان و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی فه‌توای لق وناوچه‌ی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كیتی زانایان دۆڵای هیرانی خۆشناوه‌تی به‌سه‌ركرده‌وه‌، سه‌ره‌تا سه‌ردانی مالی م.مه‌لا اسماعیل فریزی ئه‌ندامی لیژنه‌ی فه‌توا كراو كه‌ نیوه‌رۆ خوانیك لای به‌ڕیزیان ساز كرابوو، دواتر سه‌ردانی كه‌سایه‌تی ناوداری ناوچه‌كه‌ ڕیزدار (كاك مه‌لا سانی) له‌شارۆچكه‌ی هیران كراو له‌لایه‌ن به‌ڕیزیانه‌وه‌ زۆر به‌گه‌رمی پیشوازیان كراو خۆشحاڵای خۆیان به‌سه‌ردانه‌كه‌ ده‌ریڕی .