یه‌كێتی زانایان ده‌سخۆشی له‌هه‌ڵوێستی كریستیانه‌كانی عه‌ینكاوه‌ ده‌كات سه‌باره‌ت به‌داوایان بۆ داخستنی یانه‌ شه‌وانه‌ییه‌كان

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات هه‌ڵوێسته‌كه‌ی كریستیانه‌كانی شارۆچكه‌ی عه‌ینكاوه‌ جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه‌ كاتێك داوای داخستنی یانه‌ شه‌وانه‌ییه‌كان و شوێنه‌كانی رابواردنیان كردووه‌.

(م. جه‌عفه‌ر گوانی) ووته‌بێژی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بۆ كوردیو ووتی: كوردستان نه‌ته‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته‌و ئاینه‌كانه‌و پێویستیشه‌ هه‌موویان به‌شداری بكه‌ن له‌بنیاتنانی.

یه‌كێتی زانایان راشیگه‌یاند، كریستیانه‌كان خاوه‌نی عورف و عاده‌تی خۆیانن و سنووریان بۆ هه‌موو شتێك هه‌یه‌و ئه‌وه‌ دووه‌م هه‌ڵوێستی جوانی ئه‌وان بووه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا كاتێك داوای داخستن و نه‌هیشتنی ئافره‌تی له‌شفرۆشیان له‌شارۆچكه‌كه‌یان كردبوو، ئه‌وانه‌ش هه‌مووی جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه‌.


كوردیو - هه‌ولێر - ئه‌ڵوه‌ند كوێستانی