دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین - گه‌رمیان :
سه‌رله به‌یانی رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 23/10/2011 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه‌پیكهاتبو: له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان و مامۆستا مه‌لا فه‌قێ محمد غێدان به‌رپرسی ناوچه‌ی كه‌لاری یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی ناوچه‌ی خانه‌قینیان كرد‌و، له لایه‌ن مامۆستا شێخ نه‌جم عبدالله به‌رپرسی ناوچه‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی ناوچه‌وه به گه‌رمی پێشوازی كران.
له‌و سه‌ردانه‌دا كه مه‌به‌ست لێی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كار‌و چاڵاكی ناوچه‌كه بو،و به‌پرسی لق تیشكی خسته سه‌ر ئه‌ركه‌كانی لق و ناوچه‌كانی یه‌كێتی زانایان له‌م قۆناغه‌دا و داوای كرد كه ده‌بێت له هه‌موو رووه‌كانه له ئاستی به‌رپرسیارێتی دا بن و، كه‌م ته‌رخه‌می نه‌كرێت له ئه‌ركه ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و نیشتمانی و سیاسیه‌كاندا.
لای خۆشیانه‌وه به‌رپرس و ئه‌ندامانی ناوچه‌كه سوپاسی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شاندی لقیان كرد‌و، ئه‌و جۆره به‌سه‌ركردانه‌وه‌یان به پێویست زانی بۆ زیاتر هاندانی ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه له راپه‌راندنی ئه‌ركه‌كانیانیاندا.
ئه‌مه‌و هه‌ر هه‌مان رۆژ شاندی لق له شاری خانه‌قین سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا صلاح ا‌لدین عبدالله‌ی پیش نویژ و وتارخوینی مزگه‌وتی الحق یان كرد له گه‌ره‌كی رزگاری شاره‌كه‌و كه به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه له جیگادا كه‌وتووه و گرفتاره و له حاڵی ته‌ندروستی یان كۆڵیه‌وه
لای خۆشیه‌وه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا صلاح ا‌لدین خۆشحاڵی خۆی بۆ سه‌ردانی شاندی لق ده‌ربری .
|