14 هه‌زار حاجی له‌ چینه‌وه‌.. وێڕای گرانی نرخی سه‌فه‌ری حه‌ج بۆیان كه‌چی ژماره‌ی پێوانیان تۆماركردووه‌


هه‌رچه‌نده‌ نرخی سه‌فه‌ری حه‌ج بۆ چینیه‌كان زۆر گرانه‌‌و، زیاتر له‌ 7 هه‌زار دۆلاری تێده‌چێت، كه‌چی به‌ گوێره‌ی راگه‌یاندێكی وه‌زاره‌تی كاروباری حه‌جی سعودی: ئه‌مساڵ 14 هه‌زار حاجی وڵاتی چین حه‌جی ماڵی خوا ده‌كه‌ن، كه‌ سێ‌ له‌سه‌ر یه‌كیان ئافره‌تن.

جێگه‌ی باسه‌: به‌گوێره‌ی سه‌رژمێری وڵاته‌كه‌، 25 ملیۆن موسڵمان له‌ چین هه‌یه‌و، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1955ه‌وه‌ به‌فه‌رمی ساڵانه‌ گه‌شتی حه‌جی ئه‌نجامده‌ده‌ن، كه‌ ئه‌وكات ژماره‌ی حاجیه‌كانیان كه‌متر له‌ 20 كه‌س ده‌بوون.