لێژنه‌ی فه‌توا: مزگه‌وتی قبله‌خوار له‌ هه‌ولێر ده‌بێ‌ هه‌ر مزگه‌وت بێت

دوای تێكدانی مزگه‌وتی قیبله‌خوار له‌ هه‌ولێر، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌رامبه‌ر پارێزگای هه‌ولێر، پارێزگا به‌ نووسراوێك داوای روونكردنه‌وه‌‌و فه‌توا له‌ لێژنه‌ی فه‌توای لقی هه‌ولێر ده‌كات، به‌وه‌ی دروسته‌ یان نا؟.

له‌ وه‌ڵامدا لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان به‌ نووسراوی ژماره‌ (80) له‌ (21/7/2010) وه‌ڵامی لێژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێریان بۆ پارێزگای هه‌ولێر ناردووه‌، تێییدا روونی ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ (ئه‌و شوێنه‌ پێشتر مزگه‌وت بووه‌، دروست نییه‌ شوێنی مزگه‌وت بكرێته‌ هیچ شتێك جگه‌ له‌ كردنه‌وه‌ی به‌ مزگه‌وت، دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌رچاوه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كانی مه‌زهه‌به‌ فیقهیه‌كان‌و راوێژكردنیان له‌گه‌ڵ شاره‌زایانی بواری شه‌ریعه‌ت).