مه‌لا عبدالرحمن/ ڕاگه‌یاندنی لقی ڕانیه
ڕۆژی 25/10/2011 لقی ڕانیه‌ی یه‌كێتی زانایان، به‌ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامان و كارگێڕان‌و، سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی لق، كۆبونه‌وه‌ی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێكی قوڕئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، دواتر به‌رپرسی لق م.عبدالله زه‌نگڵ وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد، كه وێڕای به‌خێرهێنان و ده‌ستخۆشی له‌ئه‌ندامان له سه‌ر ئه‌وكاروچاڵاكیانه‌ی ئه‌نجامیان داون، باسی له‌گرنگی ڕاوێژ و ڕێزی یه‌كترو خزمه‌تی گه‌ل و نیشتیمان كرد، هیواشی خواست كه‌سنوره‌كان چیتر توشی تۆپ باران و شه‌ڕو ماڵوێرانی نه‌بن، دواتر گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی هه‌نوكه‌یی كرا‌و، هه‌ریه‌ك له‌ناوچه‌كان ڕاپۆرتی خۆیان خوێنده‌وه‌و، باس له‌وه كرا كه‌ڕێكخراوی (ڕایه‌ڵ)داوای كردبوو كه نوێنه‌رێكی لق به‌شداری سه‌فه‌رێكیان له‌گه‌ڵ بكات بۆ شاری (دولوس) و، به‌كۆی ده‌نگ بڕیاردرا بۆئه‌م سه‌فه‌ره به‌رپرسی لق به‌شداری بكات، كه بڕیار وایه به‌هاری داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.
له به‌رواری 26/10/2011 وه‌فدێكی لقی رانیه، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان: م. مه‌لا حسن و مه‌لا عمر و مه‌لا سید عبدالله كارگێڕانی لق، به‌شداریان كرد له كۆنفرا نسێك له‌سه‌ر توند‌و تیژی دژی ژنان، كه له‌هۆلی كتێبخانه‌ی گشتی به‌سترا بوو، كه هه‌ریه‌ك له‌م به‌ڕێزانه وته‌ی خۆیان پێشكه‌شكرد له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته.
شایانی باسه: ئه م كۆنفرانسه به به‌شداری جێنشینی رانیه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقاف و ، یه‌كێتی ژنان و رۆژنامه‌نوسان و لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مه‌و له چاڵاكیێكی دیكه‌دا، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی به‌رواری (28/10/2011) ڕاگه‌یاندنی لقی ڕانیه وه‌كو نوێنه‌ر به‌شداریكرد له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی كه له‌فیدراسیۆنی ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا بۆ دیاری كردنی لیژنه‌یه‌ك بۆكۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و یارمه‌تی بۆلێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاری (وان)، كه‌زۆربه‌ی ڕێكخراو و ده‌زگای حیزبی و حكومی و خه‌ڵكی سه‌ربه‌خۆی تێدابوو.
ئه‌مه‌و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا: كه‌ئه‌نجومه‌نی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كی ڕاپه‌ڕین بۆ شاری (وان) دیاری بكرێ كه(10)كه‌س سه‌ر په‌رشتی ده‌كه‌ن، جگه له‌لیژنه‌ی ڕاگه‌یاندن، زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان نوێنه‌ریان دیاری كرد‌و، بڕیاردرا وێڕای ئاگاداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكانی تر، وتار بێژه به‌ڕێزه‌كانیش خه‌ڵك له‌م كاره خێره ئاگادار بكه‌نه‌وه وپاره‌ی بۆ كۆبكه‌نه‌وه، كه‌له‌باخی گشتی ڕانیه خێوه‌ت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ڵدراوه.
شایه‌نی باسه: نوێنه‌ری ئه‌وقافی ڕاپه‌ڕین و لقی ڕانیه ی یه‌كێتی زانایان بریتی بوو له مامۆستا ئومێد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رواری30/10/2011 لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان پێشوازی كرد له به‌ڕێز م.سجاد عبدالله حسین به‌ڕێوه‌به‌ری فێرگه‌ی برادۆستی ئه‌هلی له ڕانیه‌و، دوای گفتوگۆیه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م فێرگه‌یه، به‌ڕێزیان داوای ئه‌وه‌ی كرد كه‌چه‌ند ڕۆژێك لقی ڕانیه هاوكاریان بن بۆ ڕۆشنبیر كردنی قوتابیه‌كانیان به‌ئادابی ئیسلامی و شوێنه‌پیرۆزه‌كانی وه‌كو مزگه‌وت، بۆیه سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی (31/10/2011)پۆلی یه‌كی فێرگه‌ی ناوبراو، سه‌ردانی مزگه‌وتی كرد‌و، له‌لایه‌ن لقه‌وه پێِشوازیان لێكراو، له‌لایه‌ن به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنیشه‌وه چه‌ند ئادابێكیان فێركرا.
|