به‌ناوی خوای مهزنو دلۆڤان
هاووڵاتیانی موسڵمانی كوردستان
به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه... پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له یه‌كه یه‌كه‌تان به‌تایبه‌تی مامۆستایانیو زانایانی ئایینی ده‌كه‌ین‌و، له خوای گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه جه‌ژنی هه‌موو لایه‌كمان به عیبادهت قبوڵ بكات‌و، حه‌جی حاجیهكانیشمان قبوڵ بكات‌و، بهسهلامهتیو حه‌ج قبوڵكراوی بگه‌ڕێنه‌وه ناو ماڵ‌و منداڵ‌و كهسو كاریان.
بێگومان جه‌ژنی قوربان تایبهتمهندیێتهكی زۆر تایبه‌تی هه‌یه له‌وه‌ی موسڵمانان فێری خۆنه‌ویستی‌و مرۆڤدۆستی‌و رێزگرتن له مرۆڤه‌كان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی هاریكاری‌و ته‌بایی ده‌كات، بۆیه پێویسته له یاده مهزنو پیرۆزه‌دا هه‌موومان رۆحی خۆپه‌رستی وه‌لاوه بنێین‌و، هه‌وڵ بده‌ین گیانی خۆشهویستیو لێبووردن له ناخی تاكه تاكه‌مان قوڵتر ببێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین چه‌مكه ئیسلامیه‌كان زیاتر له ژیانی رۆژانه‌مان جێبه‌جێ بكه‌ین.
دووباره جه‌ژنی هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت.
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان |