لقی گه‌رمیان ئاماده‌كاری بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌كات

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین/گه‌رمیان_ zanayan.org:

له‌ میانه‌ی ئاماده‌كاریه‌كانی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان رۆژی 25/7/2010 له‌ باره‌گای لق كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وتارخوێنه‌ به‌ڕێزه‌كانی قه‌زای كه‌لار ئه‌نجامدا.

تیایدا گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی خۆئاماده‌كردن بۆ پێشوازی و به‌ڕێكردنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز.

له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز: م. مه‌لا حمه‌ئه‌مین كه‌لاری به‌ (zanayan.org) راگه‌یاند: (كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆمان له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئایینی و وتارخوێنه‌ به‌ڕێزه‌كانی شاره‌كه‌دا ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی به‌ڕێكردنی مانگی ڕمه‌زانی پیرۆز بوو بۆ زیاتر هه‌ماهه‌نگی نێوان مامۆستایان و یه‌كخستنی گوتار و فه‌توا و كاته‌كانی بانگ، به‌تایبه‌تی بانگی به‌یانی و مه‌غریب له‌ هه‌موو كاتێك به‌تایبه‌ت له‌مانگی ڕمه‌زانی پیرۆزدا، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كڕیزییه‌ك له‌ مزگه‌وته‌كانی شاردا ره‌چاو بكرێت).

شایه‌نی باسه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ پتر له‌ دوو كاتژمێری خایاند.