لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی كاك (مه‌لا لقمان سواره‌) خه‌یلانی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كات

راگه‌یاندنی لق
رۆژی سێ شه‌ممه‌ ١٥/١١/٢٠١١ شاندێكی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌ شداری كرد، له‌ پرسه‌ی مامۆستای كۆچكردوو‌كاك (مه‌لا لوقمان سواره‌) خه‌یلانی، له‌ گوندی قاسمیه‌ی‌ سه‌ر به‌ ناحیه‌ی باسرمه‌، كه‌ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌ی درێژخایه‌ن كۆچی دوای كرد.

ئه‌مه‌و به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوكرد، خوای گه‌وره‌ به‌ به‌هه‌شتی شاد بكات

(انا لله وانا الیه راجعون)