نوێنه‌ری یه‌كێتی زانایان به‌شداری له‌ سمینارێكی كراوه‌ی (رێكخراوی زه‌نگ) دا ده‌كات


رۆژی دووشه‌ممه‌ 19/12/2011 نوێنه‌ری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا دلشاد گه‌ڵاڵی، به‌شداری كرد له‌ سمینارێكی كراوه‌دا له‌ ژێر ناونیشانی: (به‌ره‌و یاسایی كردنی پێكه‌وه‌ژیان له‌ كوردستان)، كه‌ رێكخراوی زه‌نگی تایبه‌ت به‌ راگه‌یاندن، بۆ هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان مامۆستا عبدالرحمن سدیق نووسه‌ر رۆشه‌نبیر‌و، عبدالرزاق عه‌لی رۆژنامه‌نووس، له‌ كتێبخانه‌ی زه‌یتون سازیكردبوو.