یه‌كیه‌تی زانایانی ئاینی ڕانیه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی ڕاپه‌ڕین ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك ئه‌ده‌نه‌ گۆڤاری به‌ڵگه‌

هه‌ژار ڕه‌مه‌زان/ رانيه
دوای ئه‌وه‌ی له‌ به‌رواری 16/1ی 2010دا له‌ ژماره‌ 15ی گۆڤاری به‌ڵگه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ 27دا بابه‌تێك ده‌رباره‌ی كه‌سایه‌تی دكتۆر عه‌بداللتیف ئه‌حمه‌د بڵاوكرایه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناشیرین و دوور له‌ كاری ڕاگه‌یاندن هه‌وڵی ناشیرینكردنی كه‌سایه‌تی دراو، هه‌وڵدرا پێناسێكی توندو تیژی بدرێته‌ پاڵ. به‌ناوی زانایانی ئاینی ڕانیه‌وه‌ چه‌ند لێدوانێكدرا هه‌رچه‌نده‌ داوامان له‌ گۆڤاری به‌ڵگه‌ كرا، كه‌ ڕوونكردنه‌وه‌مان بۆ بڵاوبكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ته‌نها چه‌ند خه‌تێكی كه‌میان نووسی، بۆیه‌ بۆ به‌رچاو ڕوونی هه‌موو لایه‌ك ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ ده‌نووسین كه‌ درێژه‌كه‌ی له‌ به‌شی بیرو ڕادایه‌.