لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان مامۆستا مه‌لا عومه‌ر كاوانی به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌


راگه‌یاندنی لق:
سه‌ر له‌ ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ 2/1/2012 شاندێكی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، له‌ نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له‌ شاری هه‌ولێر، سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا عومه‌ری كاوانی ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌توای لقی شه‌قڵاوه‌ی كرد، كه‌ به‌ڕێزیان بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ناوبراو خه‌وێندرابوو.

ئه‌مه‌و شانده‌كه‌ هیوای شیفاو چاكبونه‌وه‌ی به‌ په‌له‌یان بۆ له‌ خوای میهره‌بان خواست.