سه‌میره عه‌بدوڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان: ده‌ستخۆشی له یه‌كێتی زانایان ده‌كه‌ین بۆ ده‌ركردنی فه‌توای خه‌ته‌نه‌كردنی مێییه
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/07/2010 : 17:26:58
سه‌میره عه‌بدوڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ (zanayan.org) ده‌ستخۆشانه له لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان ده‌كات.
سه‌میره‌خان ده‌ڵێت: ده‌ستخۆشی له فه‌تواكه‌تان ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی ئه‌و خاڵه‌ی ده‌ڵێت: خه‌ته‌نه‌كردن واجب نییه، چونكه هه‌موو لایه‌ك زیانه‌كانی خه‌ته‌نه‌كردن باش ده‌زانێت.
هه‌روا سه‌میره‌خان ئه‌م كاره به هه‌نگاوێكی مه‌زن ده‌زانێت، كه ته‌واو له به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌تان دایه، بۆیه ئێمه له‌گه‌ڵ رای ئێوه داینه‌و، دووباره ده‌ستخۆشی له یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ده‌كه‌ین.
|