به‌ شیری هۆشبه‌ر، دایكێك منداڵه‌كه‌ی ده‌كوژێت

پێگه‌ی (مای فۆكس ئه‌تله‌نتنا)ی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه‌، مندالێكی ته‌مه‌ن دوو مانگی به‌هۆی ژه‌هراوی بوونی شیری دایكییه‌وه‌ به‌ مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ر، گیانی له‌ده‌ست داوه‌، بۆیه‌ (كایشا بۆلسۆن)ی (25) ساڵی دایكی منداڵه‌كه‌ ئێستا تۆمه‌تبار كراوه‌ له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی (فاییت فیڵا) به‌ كوشتنی ئه‌نقه‌ستی منداڵه‌كه‌ی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ری (میتامفیتامین).

لیكۆله‌ره‌وانی كه‌یسه‌كه‌ سه‌لماندوویانه‌، كه‌ منداڵه‌كه‌ به‌ هۆی خواردنی شیری دایكه‌ ئالووده‌بووه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست داوه‌‌و، شیره‌كه‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كه‌ی بۆ مندله‌كه‌ گواستۆته‌وه‌.

شایانی باسه‌ ئیستا دایكه‌كه‌ له‌زیندانه‌ و مافی ده‌رچوونی به‌ كه‌فاله‌تی مالیشی پینه‌دراوه‌.