سۆران:بە هەماهەنگی نێوانیان لقی سۆران وسەنتەری زانایان خولێكی(تجوید) دەكەنەوە

راگەیاندنی لقی سۆران
سەرلەبەیانی 19/1/2012پێنچ شەممە بە ئامادەبوونی بەرپرسی لق و سەرجەم كارگێرو ئەندامانی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان ،لقی سۆران وسەنتەری زانایان لە بارەكای لقی سۆران ،بەمەبەستی پەرە پێدان و وەرگرتنی زیاتری زانستی (تجوید)و خوێندنی قورئان بەشێوەیەكی رێك وجوان خولێكی (تجوید)یان بۆزیات لە 30ی مامۆستای ئاینی سنورەكە كردەوە ،

ئەمەوانەكە لەلایەن پسپۆرو شارەزای بواری (تجوید)مامۆستا مەلا سیبغە الله مەلاشەفیع بەرێوە دەچێت .

هەروەك لە سەرەتای كردنەوەی خولەكەشدامەلا وەیسی مەلا سەعیدبەناوی لقی سۆران وسەنتەری زانایان بۆرۆشنبیری ئاینی رایگەیاند،كە ئەوجۆرە خولانە بەپێویست دەزانین كە ناوە ناوە بۆمامۆستایانی ئاینی سنورەكەمان بكەینەوە بۆئەوەی زیاتر ئاشنابین لە گەل ئەوزانستە سەردەمیانەی كەزیاتر رۆل وبایەخیان هەیەو گرنگی تایبەتی پێدەدرێ بەتایبەتیش تەجوید كەیەكێكە لەوزانستە پڕ بایەخ وگرنگانەی كە ئەمڕۆ لە جیهانی ئیسلامی پەرەی پێدراوەو پێویستە مامۆستایانی ئێمەش لە ورێیەوە زیاتر ئاوازو خوێندنەوەی قورئان جوانتر بكەن.

شایەنی وتنە كردنەوەی خولەكە بوەتە مایە ی خۆشحالی بەشداربوان و جێگەی سوپاسگوزاریان.