شاندێكی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان سەردانی كتێبخانەی گشتی سۆران دەكات

راگەیاندنی لقی سۆران
بەمەبەستی پیرۆزبای كردن لە دامەزراندن وكردنەوەی ،شاندێكی لقی سۆران كە پێكهاتبوو لەبەرێزان مەلاوەیسی مەلا سەعید،مەلا رەسول گەزنەی،مەلا رەسول سیتكانی،
سەردانی كتێبخانەی گشتی سۆرانیان كردو لەلایەن شێخ معاف بەرێوەبەری كتێبخانەكە وكارمەندانەوە بەگەرمی پێشوازیان لێكرا.
ئەمەو لەوسەردانەدا شاندی سەردانكار هیوای خواست كتێبخانەكە ببێتە ناوەندێكی رۆشنبیری و پەرە پێدانی بواری زانستی گشتی لە ناوچەكەو جێگەی سودمەندی بۆسەرجەم هاوولاتیانی ناوچەكەو كرانەوەیەكی تری بواری بەهێزكردنی فەرهەنگی زانستی لە ودەڤەرەدا،
هەروەك لەلایەن خەۆشیانەوە بەرێوەبەروكارمەندان خۆشحالی خۆیان بۆسەردانەكەو دیاری شاندەكە كە چەندین كتێبی بۆ كتێبخانەكە لەخۆ گرتبو راگەیاند،