لقی سۆران بەشداری سیمینارێكی كۆمەلەی پەككەوتوان دەكات

راگەیاندنی لقی سۆران
سەرلەبەیانی 18/1/2012شاندێكی لقی سۆران كە پێكهاتبوو لە هەریەك لەبەرێزان ،مەلاوەیسی مەلا سەعید،مەلا رەسول گەزنەی ،مەلا رسول سیتكانی كارگێرانی لق ،بەشداریانكردلە سیمینارێكی كراوە لەژێر ناونیشانی(پێكەوە ژیانی ئاشتیانە)كەكۆمەلەی چاودێری پەككەوەتەكان لە سۆران سازیانكردبوو،

ئەمەو لەسیمینارەكەداشاندی لق خۆشحالی خۆی بۆ سیمینارەكە راگەیاندوبە گرنگیەوە رۆل وبایەخی كەم ئەندامانیان لە كۆمەلگا وەسفكرد ،كە سەرەرای ئەوەی لە روی جەستەیەوە كەم وكورتیان هەیە بەلام لەبەرامبەردا خوای گەورە بەهرەیەكی تری پێبەخشیون كە هەمیشە بە شێوەیەكی جوان توانیوانە خزمەتی خۆیان ولاتەكەیان پێبكەن، كە ئەمە ش بوەتە مایەی خۆشحالی هەموو لایەكمان وپێویستە بە هەموو شێوەیەك رێز لە تواناو بەهرەكانیان بگیرێ وبەچاوی سۆزەوە سەیریان بكرێت