به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت لقی شارەزووری یه‌كێتی زانایان خولێك بۆ 20 وتاربێژ ده‌كاته‌وه‌


راگه‌یاندنی لق:
ڕۆژی پێنجشەممە 26/1/2012 به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت{C.D.O}، لقی شارەزووری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بەشداری 20 مامۆستای وتارخوێنی سنوری سه‌یدصادق، لە پڕۆژەی{ژنی تەندروست،کۆمەڵگەی تەندروست} گفتوگۆیەکی کراوە بە سەرپەرشتی {د.محــمد پێنجوێنی} به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌مه‌و باس لە پرسی ژنان‌و، بەهای ژن لە ئیسلامدا كراو، بەرەنگاربوەنه‌وەی توندوتیژی دژی ژنان لەسەر کیشەکانی {ختان،تادیب،الخیانه‌ الزوجیه‌،حرمان من المهر،القوامه‌،مراپ،نفقه‌،الحچانه‌،کوشتن بەبیانوی شەرەف} به‌شێكی دیكه‌ی باسی خوله‌كه‌ بوو، پاشان بەشداربوان بەسەر 4 گڕوپدا دابەشبون‌و، هەر گڕوپێك راپۆرتیَکی پێشكەش کرد لە سەر 3 تەوەری جیاواز‌و بە سەرکەتوویی هات.