راگه‌یاندنی لقی سۆران:
به ئاماده‌بوونی هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌رله‌مانی كوردستان‌و كرمانج عزت قایمقامی سۆران‌و مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌پرسی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان‌و وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی به‌رپرسی سه‌نته‌ری زانایان بۆ رۆشنبیری ئایینی‌و به‌رپرسانی حزبی‌و حكومی‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایانی ئایینی‌و كه‌سایه‌تی‌و جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی ده‌ڤه‌ره‌كه، رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 4/2/2012 له هۆڵی بۆنه‌كانی شاری سۆران پێنجه‌مین فیستیڤاڵی یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت به‌رێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای فیستیڤاڵه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو دواتر له لایه‌ن وه‌یسی سه‌عید وه‌سی سه‌رۆكی لێژنه‌ی فیستیڤاڵی مه‌ولود وته‌یه‌ك پێشكه‌ش كرا، كه وێڕای پیرۆزبایی‌و به‌خێرهێنانی میوانان، تیشكی خسته سه‌ر گرنگی ئه‌و فیستیڤاڵه كه ساڵانه به به‌ژداری جه‌ماوه‌رێكی زۆری ده‌ڤه‌ری سۆران ئه‌نجام ده‌درێ، هه‌وره‌ها باسی له گه‌وره‌یی ئه‌و یاده كرد، كه چه‌نده جێگه‌ی بایه‌خی خه‌ڵكی موسڵمانانه‌و هه‌موو ساڵێك به جۆش‌و خرۆشه‌وه پێشوازی ده‌كرێ، بۆیه له‌و كاته‌دا پێویسته سوود له‌و یاده وهربگرینو خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت له‌ناو دڵ‌و ده‌روونمان زیاد بكه‌ین.
پاشان به‌رێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌و بۆنه‌وه وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و تێیدا تیشكی خسته سه‌ر گه‌وره‌یی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام‌و یاده‌وه‌ری مهولودو گوتی: له‌و یاده پێویسته بهخۆداچوونهیهكی بنه‌ڕه‌تی له تێكڕای لایه‌نه‌كانی ژیانمان بكه‌ین‌و سوود له‌و بنه‌مایانه وه‌ربگرین، كه پێغه‌مبه‌ری له ژیانیدا جێبه‌جێی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش له ژیانمانا په‌یڕه‌وی بكه‌ین، وه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێ، پێشه‌نگ بووه له ده‌روون پاكی‌و ده‌ست پاكی‌و خۆشه‌ویستی مرۆڤ‌و خاك‌و نیشتمان‌و نه‌ته‌وه، با ئێمه‌ش به‌هه‌مان په‌یامه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ین، چونكه به‌خته‌وه‌ری مرۆڤایه‌تی له‌وه دایه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان گوتی: گه‌لی كورد ساڵانه به شێوه‌یه‌كی بهرفراوانو خۆشه‌ویستیه‌كی زۆره‌وه ئه‌و یاده ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر گه‌وره‌یی ئه‌و پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێ له‌ناو دڵی ئه‌و خه‌ڵكه‌و به‌ڵگه‌شه له‌سه‌ر ئه‌وه كه ئیسلام به‌و په‌ڕی سینگ فراوانیه‌وه خۆشهویستیو په‌یامی پیرۆزی ئیسلامی وه‌رگرتووه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: به پێویستی ده‌زانم لێره‌وه سوپاسی خه‌ڵكی موسڵمانی كوردستان بهگشتیو مامۆستایانی ئایینی بكه‌م، بۆ ئه‌و گرنگیدانه‌یان به یاده مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت.
دواتر دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌رله‌مانی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و تیشكی خسته سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێ، كه چه‌نده گه‌وره‌و پێشه‌نگ بووه‌و، پێویسته ئێمه وانه‌ی لێ وه‌ربگرین.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌ركه زیاتر سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر له‌ناو خۆمان زیندوو بكه‌ینه‌وه‌و په‌یڕه‌وی رێبازی ئه‌و بكه‌ین، چونكه ئه‌ركه له‌سه‌ر شانمان هه‌وڵی ئه‌و هه‌نگاوه بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی به كرده‌وه بیسه‌لمێنین شوێنكه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌رین..
پاشانیش كرمانج عزت قایمقامی قه‌زای سۆران وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و ههلوێستو جۆش‌و خرۆشی خه‌ڵكی به‌رز نرخاند‌و له كۆی قسه‌كانی باسی له‌وه كرد، كه ئه‌ركێكی گرنگ ده‌بێت ئێمه به شێوه‌ی مرۆیی‌و یاسایی‌و دینداری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ین‌و ژیانمان پڕ بكه‌ین له به‌خته‌وه‌ری..
له كۆتایشدا فیستیڤاڵه‌كه به دابه‌ش كردنی چه‌ندین گۆڤار‌و نامیلكه‌ی تایبهتو پۆسته‌راتی ههڵواسینو خه‌ڵاتی رێزلێنان‌و خوی،َدنهوهی چه‌ندین سروود‌و مه‌دیحه‌ی ئایینی كۆتایی به بڕگه‌كانی هێنا.
شایانی باسه سه‌نته‌ری زانایان بۆ رۆشنبیری ئایینی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان ئه‌م فیستیڤاڵه‌یان ئه‌نجام داوه.
|