له‌ فه‌توایه‌كی دینیدا: جوله‌كه‌كان داوای خۆداپۆشین له‌ ژنه‌كانیان ده‌كه‌ن

له‌كۆمه‌لگای (حه‌ریدیم)له‌ قودس به‌ فتوایێكی یه‌هودییه‌كان داوا له‌ئافره‌تانی یه‌هودی كراوه‌ به‌ جۆرێك خۆیان پۆشته‌ بكه‌ن كه‌له‌ ته‌وقی سه‌ریانه‌وه‌ تا په‌نجه‌ی پێ یه‌كانیان نابێ‌ دیاربێ‌.

ئه‌گه‌رچی ئافره‌ته‌ یه‌هودیه‌كان له‌كۆندا له‌ هه‌ندێ‌ لهۆزه‌كانیان له‌م جۆره‌ جل و به‌رگانه‌یان ده‌پۆشی، به‌ڵام به‌شێوه‌یێكی ڕێژه‌یی ژماره‌یان له‌م ئاسته‌دا نه‌بووه‌ كه‌ ئێستا داوا ده‌كرێ‌ به‌تایبه‌ت كه‌ئیستا حاخامه‌كانیان زۆر به‌ گشتگیری و پێداگریێكی زۆره‌وه‌ له‌سه‌ری سوورن و به‌شێوه‌ی بڵاوكراوه‌ له‌ كوچه‌و كۆڵان و دیواره‌كانی شار ده‌درێ‌.

شایانی باسه‌ له‌درێژه‌ی فتواكه‌دا هاتووه‌: مه‌به‌ست له‌م فتوایه‌ پاراستنی رێز و حورمه‌تی لاشه‌ی ئافره‌تانه‌، هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی ته‌وراتیشه‌، بۆیه‌ نابێ‌ له‌ شوێنه‌ بازرگانیه‌كانیش جل وبه‌رگی ناشیاو و كورت بفرۆشرێ‌.