روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری پزیشكی له‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌‌و شوێنه‌ رێپێدراوه‌كان


به‌ناوی خوای گه‌وره‌‌و میهره‌بان
(وَلا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُوْلَئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْئُولًا)

ماوه‌یه‌كه‌ دیارده‌ی چاره‌سه‌ری پزیشكی میللی به‌ناوی پزیشكی نه‌به‌وی له‌ كوردستان زیادی كردووه‌، له‌وه‌شدا هیچ شوێنێكی تایبه‌تی نییه‌، كه‌ چاودێری ئه‌و كارانه‌ بكات‌و كه‌سانی پسپۆڕ‌و شاره‌زا له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌ لێك جیابكاته‌وه‌، سه‌ره‌نجام كۆمه‌ڵێك كه‌سی ناشاره‌زا ئه‌م ناونیشانانه‌یان قۆستیته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان به‌ پزیشك‌و كه‌سانی شاره‌زا بده‌نه‌ قه‌له‌م‌و، رۆژانه‌ ده‌كه‌ونه‌ به‌ر گیانی هاووڵاتیانه‌وه‌، تا ده‌ره‌نجام خه‌ڵكێكی زۆر له‌ ژێر ئه‌م كارانه‌ ئه‌شكه‌نجه‌‌و ئازار دراوه‌، كه‌ دوا جار به‌داخه‌وه‌ كوشتنیشی لێكه‌وته‌وه‌، بگره‌ كاره‌كه‌ به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه‌ كه‌سانێكی مشه‌خۆر‌و فاڵچیش ئه‌م هه‌لانه‌یان قۆستیته‌وه‌‌و ناوی پیرۆزیان بۆ خۆیان‌و كاره‌ قێزه‌ونه‌كانیان كردۆته‌ به‌رگ‌و، بۆ هێنانه‌وه‌ی به‌خت‌و دروستكردنی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی‌و تێكدانی، رۆژانه‌ خه‌ڵكێكی زۆر سه‌ردانیان ده‌كه‌ن، ئه‌م حاڵه‌تانه‌‌و ئه‌م كاره‌ ناشیاوانه‌، په‌ره‌ به‌ كاری خورافیات ده‌دات‌و، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به‌ره‌و پاش ده‌باته‌وه‌، بۆیه‌ لێره‌وه‌ داوا له‌ په‌رله‌مان‌و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین سنوورێك بۆ ئه‌م كارانه‌ دابنێن‌و، ئه‌م حاڵه‌ته‌ به‌ ئیجرائاتی تووند‌و رێ‌و شوێنی یاسایی كۆنتڕۆل بكه‌ن، له‌لای خۆشمانه‌وه‌ هه‌موو پشتیوانی‌و هه‌ماهه‌نگی خۆمان ده‌رده‌بڕین.

مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

11/2/2012