به‌رپرسی لقی شێخانی یه‌كێتی زانایان به‌شداری رێوره‌سمی دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌كات به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان


لقی شێخان:
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 9/2/2012 كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆ، له‌سه‌نته‌ری قه‌زای شێخان، له‌ مه‌ڕاسیمێكدا به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز (حه‌سۆ نه‌رمۆ) قائیمقامی قه‌زای شێخان‌و، به‌ڕێز (عه‌لی عه‌ونی) به‌رپرسی لقی 20ی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و، به‌رپرسی لقی شێخانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا محمد احمد محمود‌و، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ به‌رپرسان‌و، بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان‌و، نوێنه‌ری ده‌زگاو رێكخراوه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌، نزیكه‌ی154 پارچه‌ زه‌وی دابه‌شكرا به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی ده‌ڤه‌ری شێخان.