وه‌فدێكی دیوانی وقفی سوننه‌ سه‌ردانی لقی گه‌رمیان ده‌كات

دانا مه‌لا حمه ‌أمین_گه‌رمیان:
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌رواری 31/7/2010 شاندێكی دیوانی وقفی سوننه‌_ دیاله‌ كه‌پێكهاتبوو له‌به‌ڕێزان (مال الله‌ عباس به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌قفی سونی دیاله‌ ولێپرسراوی به‌شه‌كانی كاروباری یاسایی و ژمێریاری و مزگه‌وته‌كانی دیوانه‌كه‌ ) سه‌ردانی باره‌گای لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانی كردو له‌ لایه‌ن به‌رپرسی لقه‌وه‌ به‌گه‌رمی پێشوازییان لێ‌ كرا. له‌دیدارێكدا كه‌ به‌رپرسی ناوچه‌ی خانه‌قینی یه‌كێتی زانایان ئاماده‌ی بوو باس له‌ هه‌ماهه‌نگی نیوان یه‌كێتی زانایان و وه‌قفی سوننی دیاله‌ كرا و به‌ڕێز م.ملا حمه‌أمین كلاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی داوای له‌ وه‌قفی سوننی دیاله‌ كرد كه‌ هاوكارو یارمه‌تیده‌ری مامۆستایانی ئاینی و مزگه‌وت و شوێنه‌ پیرۆزه‌كان بن .لای خۆشیانه‌وه‌ وه‌فدی ناوبراو به‌ڵێنی هه‌موو هاوكاری و پشتگیرییه‌كی زانایانیان دا...له‌كۆتایدا وه‌فدی میوان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ی لق ده‌ربڕی و داوایان كرد په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردولا توندوتۆڵتر بكرێ‌..