دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ده‌كات

دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان‌و شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی زانایانیان كرد.

رۆژی (2/8/2010) سه‌رۆك‌و جێگر‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی زانایان پێشوازیان كرد له‌ دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی‌و شاندێكی یاوه‌ری.

له‌ دانیشتنێكدا جه‌غت له‌سه‌ر كاری هاوبه‌ش‌و هه‌ماهه‌نگی‌و كاری به‌رده‌وام كرد، به‌ مه‌به‌ستی پتر خزمه‌تكردن به‌ زانایانی ئایینی‌و ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و، گه‌لی كورد.

سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێڕای به‌خێرهێنانێكی گه‌رم جه‌غتی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌موو پتشوینای‌و پشتگیریه‌كی زانایانی كورد بۆ هه‌ر پڕۆسه‌‌و كارێك كه‌ خزمه‌ت به‌ ئایین‌و خاك‌و وڵات‌و نیشتیمانمان بكات‌و، پشتگیری هه‌موو كه‌سێكیش ده‌كه‌ن، كه‌ خزمه‌ت به‌ زانایانی ئایینی بكات.