سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌شداری پرسه‌ی مامۆستا مه‌لا یوسف مه‌حمود ده‌كات


راگه‌یاندنی لقی سۆران
رۆژی هه‌ینی به‌رواری 2/3/2012سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌ڕێز مه‌لا عه‌بدولله مه‌لا سه‌عید به‌شداری كرد له‌پرسه‌ی مامۆستای ئاینی مه‌لا یوسف مه‌حمود ناسراو به‌ (مه‌لا یوسف شیوه‌ماوانی)، كه‌دوای ته‌مه‌نێكی پڕ له‌ خزمه‌تی زانست وحوجره‌، به‌رواری 1/3/2012به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ كۆچی دوای كرد.

ئه‌مه‌و سه‌رۆكی زانایان له‌ پرسه‌كه‌دا هیوای سه‌بوری بۆ بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا خواست و، داواشی كردخوای گه‌وره‌ رۆحی پاكی مامۆستا به‌به‌هه‌شت شادبكات.