60 ساڵه‌ پرچی نه‌تاشیوه‌

ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ وێنه‌ی پیاوێكی سینیه‌‌و ناوی ( بنج فوه‌)، كه‌ ته‌مه‌نی ده‌گاته‌ 73 ساڵ‌و ته‌مه‌نی پرچه‌كه‌شی گه‌یشتۆته‌ 60 ساڵ، چونكه‌ وه‌ك ئاره‌زووی خۆی له‌ ته‌مه‌نی بیست ساڵیه‌وه‌ پرچی نه‌تاشیوه‌‌و به‌و شێوه‌ رایگرتووه‌، ئه‌و پیاوه‌ سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانه‌ له‌ رێی ده‌رمانی گیایی‌و له‌و بواره‌دا كار ده‌كات.
ئه‌و پیاوه‌ ده‌ڵێ: هێشتنه‌وه‌ی پرچ بێزاری كردووم، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نێكه‌ پاراستوومه‌ ئێستا سووم لێیه‌تی بیتاشم، رێگه‌ش ناده‌م كه‌س ده‌ستی لێ‌ بدات.
ئه‌و پرچه‌ درێژیه‌كه‌ی 9 پێیه‌‌و گرانیه‌كه‌شی 4 كیلۆیه‌، به‌ڵام ئه‌و له‌ناو نایلۆنێك پێچاویه‌تی‌و له‌ پشتی خۆی به‌ستۆته‌وه‌.